| تەوار |
بیرمکردنله مه‌وتینه‌كه‌ی من و له‌وشوێنه‌ی منداڵیم به ئامانه‌ت جێهێشتوه، به‌یانیان بۆنێكی تر و نه‌سیمێكی جوانتر و ئاوازێكی به‌جۆشتر لێده‌درێ. له‌وێ هه‌ر بتڵی غازی ماڵانه‌و ده‌بنه ده هۆڵ و هه‌ر خاوه‌نی عه‌ره‌بانه‌ی سه‌وزه‌كه‌یه ده‌بێته ده‌نگخۆشترین حه‌یرانبێژ و كۆڵان هه‌ر خۆی ده‌بێته ئاوازده‌نه‌ر ، منداڵانیشمان خۆیان ده‌رهێنه‌ری ئه‌و دیمه‌نه جوانه‌ن. كه مه‌گه‌ر هه‌ر له‌وێ بتوانی ببیته ته‌ماشاكه‌ر و بیسه‌رێكی له‌و جۆره وێنانه. هێشتا جانتای سه‌فه‌ره‌كه‌م نه‌كردۆته‌و و هێشتا هه‌ر بۆنی هه‌تاوه‌كه‌ی ئه‌وێم لێدێت، هێشتا دایكم نیوه‌ی وشه‌كه‌ی له ده‌مدا ته‌واو نه‌كردوه(كچم ئاوێكی ئه‌و گوڵانه نایه‌ی). كه‌چی من هێنده بیرتان ده‌كه‌م وا سوێم ده‌بێته‌وه له دووریتان. كه جانتاكه‌م كرده‌وه بێبه‌شتان ناكه‌م له یاده‌وه‌رییه‌كانی ئه‌وێ و له قسه‌خۆشه‌كانی كچه تۆڵه‌كه فرۆشه‌كه ی لای ئه‌سحابه سپی.
11:05 - 28.4.2008 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتشار
دره‌نگمه‌و وا چاوم له تامه‌زرۆی بۆ بینینت پڕ ئاو بووه، تۆ پێم بڵێ یه‌كه‌م جار سه‌ردانی كوێت بكه‌م، باخی گشتیت یان قه‌یسه‌ری و بازاڕه‌كانت یان پیاسه‌ی شه‌قامی لای ئێوارانت یان هه‌ر به سه‌رپێوه مه‌رحه‌باییه‌كی گۆران بكه‌م و بڵێم (كام تاسه ،كام مه‌یل،كام چاوه‌ڕوانی ته‌لیسماوییه وه‌ك هی دڵداری) خۆ دوای ئه و‌یش به په‌له به‌لای پیره‌مێردا ڕه‌ت ده‌بم و ده‌ڵێم ئه‌مه‌ت له‌بیر ماوه؟ ( به‌ڕۆژ زوڵف بێنیته سه‌ر ڕوو، ئه‌ڵێن هاواره ڕۆژگیرا، به شه‌و ڕوی ده‌ركه‌وێ موژده ئه‌ده‌ن وا جه‌ژنه مانگ گیرا) دوای ماڵئاوای له‌ویش ده‌چمه حزوری مه‌حوی و بۆی ده‌ڵێمه‌وه( مه‌گه‌ر تۆ عه‌رزی حاڵم كه‌ی له كن یار ، قه‌ڵه‌م ساخی قسه من نیمه یارا) .. ده خۆت بڵێ! له كوێوه ده‌ست پێبكه‌م؟؟ بۆ من هه‌ر یه‌كه‌و له‌وی دیی جوانتر و پڕ یاده‌وه‌ریتره.. ده‌مه‌وێ گه‌ر بگه‌مه‌وه لات ئه‌م جاره‌یان هێنده بۆنی سینه‌ت هه‌ڵمژم ئه‌ی شار تا كۆڵانه‌كان دێنه گۆ، هێنده‌ش پرچی دره‌خته‌كانت بئاڵۆزكێنم تا باڵنده‌كان بكه‌ونه فڕین. كه بیرتده‌كه‌م خوایه، هێنده‌ی بیرم بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می منداڵی. دڵم هێنده په‌له‌یه‌تی تا بگه‌مه‌وه لات خۆ هه‌ر ده‌ڵێی تازه و یه‌كه‌م جاری عاشقبونمه ئه‌و ده‌مه‌ی به تۆم وت خۆشم ده‌وێی. شار تۆ قه‌ت بیر له‌من ده‌كه‌یته‌وه؟ قه‌ت به خۆت ده‌ڵێێ كچێك هه‌بوو هێنده عاشقی ئێواره‌و هێنده دۆستی به‌یانیم بوو كه ڕومه‌ته‌كانی وه‌ك هه‌تاوو دڵی وه‌ك لاولاو به باڵای مندا هه‌ڵده‌چوو. 23:37 - 6.3.2008 - کۆمینته‌کان {2} - ناردنی کۆمینتبۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵههموو ساڵێك له ١٤ ی مانگی ٢ دا عاشقان و گه‌نجان ده‌كه‌ونه كۆكردنه‌وه‌ی وشه‌ی ناسك و كڕینی گوڵی سور و ناردنی كورته نامه‌و په‌یام بۆ دڵخوازه‌كانیان وه‌كو ئه‌وه‌ی كه سبه‌ینێی دوای ١٤ ی مانگ ئیتر بوار نه‌بێت بۆ ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌سته وگۆڕینه‌وه‌ی وشه‌و دیاریه‌كان. پێم سه‌یره و بگره كاره‌ساتیشه كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی له ڕۆژێكدا !! چۆن ده‌توانرێت خۆشه‌ویستی به‌و جوانیه‌و و هاوڕێیه‌تی به‌و پیرۆزیه بۆ ته‌نها ڕۆژێك باسبكرێت. ئه‌ی بۆ نه‌یه‌ین هه‌موو ڕۆژه‌كانمان بكه‌ینه ڤالا‌نتاین و هه‌رچی وشه‌ی ڕه‌ق و زبره له فه‌رهه‌نگی ڕۆژانه‌ماندا بیسڕینه‌وه .
تۆ وه‌ره‌و خه‌مت نه‌بێت لێره لای من هه‌موو ڕۆژێك عیشق ده‌ڕوێ و شیعر پرچی شانه‌ده‌كا شه‌ماڵیش گۆرانی بۆ ده‌ڵێ. كه هاتی په‌نجه‌ره‌كه دامه‌خه، نه‌بادا ئینجانه‌و با له‌سه‌ر لێواری په‌نجه‌ره‌كه‌مان ژوانیان هه‌بێ.
13:53 - 14.2.2008 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتئەگەر ئەمزانی..
ئه‌گه‌ر ئه‌مزانی ڕۆژێك دێیت باڵات ئه‌كه‌یته سێبه‌رم له پرشنگی جوانی هه‌تاو كراسێكم ئه‌كرده به‌رم ئه‌زیزم هانێ دڵ، هانێ بگره ده‌ستم ده‌ستت كوانێ ئه‌گه‌ر ئه‌مزانی ڕۆژێك دێیت به دیاری خۆتم بۆ دێنی ئه‌هاتمه بینینه‌وه، خۆم ئه‌كرد به مزگێنی. ئه‌گه‌ر ئه‌مزانی ڕۆژێك دێت ... له چاوت خۆم ده‌خشێنم، باڵام ئه‌كرده په‌ڕه‌ی گوڵ نه‌كا چاوت بڕه‌نجێنم.
* شیعره‌كه نازانم هی كێیه ، به‌ڵام گروپی كیژانی سلێمانی چڕیویانه. 12:01 - 12.2.2008 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتئێوارەئێوارهبوو نم نم باران ته‌ڕیده‌كرد و ئه‌م له ده‌نگی هه‌نگاوه‌كانی خۆی له‌نێو جۆگه‌له‌ی باراندا موچوڕك دایده‌گرت. به ده‌فته‌ره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌یویست قژی له باران بپارێزێ و به وشكی بیهێڵێته‌وه ئاخر مه‌به‌ستی بوو بزانێ شێوازی وه‌ك پێش ئێواره ماوه كه چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌وی ده‌كرد . هه‌ر چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێسته بوو ، ئه‌م و ئه‌و دوو میوانی یه‌كێك له قه‌ره‌باڵخترین قاوه‌خانه‌كانی شاربون. له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی قاوه‌خانه‌كه‌وه ببونه ته‌ماشاكه‌ری ڕێبوارانی ڕێی به‌رباران و خۆشترین قاوه‌یان به دیتنی دڵۆپه‌ی بارانه‌وه ده‌خوارده‌وه. ئه‌مان وان كه یه‌كده‌بینن دیمه‌نێكی هێنده دڵخۆشكه‌ریان هه‌یه كه ئاسمان به بینینیان پێده‌كه‌نێ و له خۆشیان چاوه‌كانی پڕده‌بێت له‌ئاو و تا دواجار نه‌رم نه‌رم داده‌كا. ئاره‌زویه‌تی زوبگاته‌وه ماڵه‌وه‌و به‌سه‌رهاتی ئه‌م ئێواره‌یه‌یی بۆ ئاوێنه‌ی دۆستی بگێڕێته‌وه، تا بۆی باسكات ئه‌و چه‌نده جوان بوو، چه‌نده هێنده‌ی ژوانی پێشوو شیرین‌تر و چه‌نده ئارامتربوو ، هێنده نه‌رم وه‌ك ئه وه‌ی بڵێی ئه‌و بیسه‌ری وشه‌یه‌ك نییه به ناوی توڕه‌یی و په‌له‌كردن. ئاخر خوایه ئه‌و بۆ هێنده قه‌شه‌نگه، بۆ هێنده دڵم بۆ لای خۆی ده‌با. خه‌ممه ده‌ترسێم ڕۆژێك دابێ و ئیتر دڵم له‌گه‌ڵم نه‌یه‌ته‌وه ماڵێ، ئاخر ئه‌وكات چیم له‌ده‌ست دێ؟ ئه‌ی چی به ئاوێنه‌كه‌م بڵێم ؟ بڵێم ئه‌و هات و به نه‌رمی خۆی دڵمی برد یان بڵیم دڵم منداڵێكی گرۆزبوو دوای ئه‌وكه‌وتوو، گوێی بۆ قسه‌ی من شل نه‌كرد.
02:14 - 19.1.2008 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتئەم جارەش هاتمەوەئهم ئاسمانه چه‌ند به‌رینه ، ئه‌و زه‌وییه چه‌ند به‌خشنده‌یه. ئه‌م هێلانه‌یه‌ی منیش چه‌ند ئارام به‌خشه خوایه!! وا هاتمه‌وه دوای سه‌ده‌یه‌ك له‌دابڕان و قه‌ڕنێك له بێده‌نگی. ئێوه به‌خێربێنه‌وه و منیش هێلانه‌م ئاسوده. 01:40 - 17.1.2008 - کۆمینته‌کان {2} - ناردنی کۆمینتبەهار و خەزانی ئەزیزێکبیرم کردوی ساڵێکه نه گوێم له ده‌نگت بووه نه هه‌واڵێکت ده‌زانم، نه وه‌ک جاران تۆ ئه‌م کچه بێڕه‌حمه‌ی خۆت به‌سه‌ر ده‌که‌یته‌وه. نه‌گله‌ییه‌کم بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ی. ئای که تامه‌زرۆی پرسیاره‌کانتم، تۆ وه‌ره‌وه به خۆت قه‌سه‌م ئه‌م جاره وه‌ڵامی دوا به پرسیارتده‌ده‌مه‌وه. نابینی دایکم وه‌ک جاران سه‌رپۆشه سپییه که‌ی به‌سه‌ر پرچیدا داداوه‌و ئه‌م جاره له‌بری به‌سه‌ر شاندا دان، له گه‌ردنی ئاڵاندوه، بۆ ناپرسی بۆ وا له ملی ئاڵاندوه. بپرسیت یا نه من پێت ده‌ڵێم ئاخر له‌وه‌ته‌ی تۆ نه‌گه‌ڕاویته‌وه ئه‌و له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ت و سروه‌ی ساردی به‌جێهێشتنت سه‌رمای دابڕان ته‌زووی به دڵ و جه‌ستایداهێناوه و تۆش ئاوڕێک له دوای هه‌نگاوه له پڕه‌که‌ی خۆت ناده‌یه‌وه. تۆ که‌ی وا بووی؟ بابه وچانێ به ده‌زانم ژیان ماندووی کردی!! به‌س تکایه گه‌ر بۆتکرا له‌گه‌ڵ نێرگزه‌دا سه‌رێکمان لێ به‌ره‌وه. 01:19 - 7.3.2007 - کۆمینته‌کان {4} - ناردنی کۆمینتنەچوم تا بێمەوە !!ڕۆشتم هاتم ، چوم گه‌ڕام، بینیم، بیستم . که‌چی نه‌چوم نه هات ، نه‌بوو نه‌مدی نه‌مبیست، که‌سێک هه‌ستێک، شوێنێک ئاوازێک، شیعرێک، دیمه‌نێک . نه‌بوو نه‌هات نه‌چوو نه‌مدی نه‌مبیست. هه‌ر بۆیه وا هاتمه‌وه و ڕووه‌و قیبله‌کات نوێژ داده‌به‌ستم . ئه‌م جاره ده‌خوازم له ئامێزت نه‌ترازێم و په‌نجه‌ت له پرچی ئاڵۆسکاوم نه‌بێته‌وه. بیرته‌هاوینێ له‌گه‌ڵ سروه‌یه‌کی شه‌ماڵیدا خۆت له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م هه‌ڵده‌سوی و کیبڕکێت بوو له‌گه‌ڵی، کێیه‌کتان له‌وی دی زووتر خۆی بگه‌یه‌نێته ژوره‌که‌م ، گه‌ردی شه‌ماڵ یاخود هه‌وای هه‌ناسی تۆ کوامتان به‌ر له‌وی دی بچنه نێو سینه‌م . یادت ماوه ئێواره‌یه‌کی زستانی ساڵ پێکه‌وه دوو موسافیری ڕێیه‌کی پرچ سپی بووین دونیا جگه له سپی هیچ ڕه‌نگێکی تری نه‌پۆشیبوو، له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێکماندا شوێن پێی ڕازێکمان تێیدا تۆمار ده‌بوو ، ئێمه‌ش وه‌ک دوو شێتی ئێواره‌یه‌ک زوزو ئاوڕێکمان بۆ دوای هه‌نگاوه‌کانی خۆمان ده‌دایه‌وه و قاقا به خۆمان و به و ڕێگه‌یه‌ش پێده‌که‌نین که نه‌یده‌توانی ڕازێکی ئێمه له‌گه‌ڵ نهێنیه‌کانی خۆی حه‌شاردا و دوای هه‌ر هه‌نگاوێکمان بۆی ده‌رده‌خستین و بێ منه‌تانه وای نیشانده‌یاین که گه‌ر ده‌تانه‌وێ عاشق بن ترسی ناوێ. عه‌شق وه‌ک تیشکی هه‌تاو وایه ناتوانرێت خه‌فه‌بکرێت. دێته یادت چه‌ند ساڵێک به‌ر له‌م ساته به‌یانیه‌کی به‌هاری، زۆر په‌له‌بووین بۆ گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانی شه‌و و پێناسه‌کردنیان بۆ یه‌کتری . خه‌ریک بوو من ده‌ستبکه‌م به گێڕانه‌وه و له پڕێکدا تیشکه گزنگی هه‌تاو وه‌ک میوانێکی قه‌شه‌نگی ناوه‌خته خۆی له‌سه‌ر مێزه که بینیه‌وه و به ئه‌سپای به‌ر له به‌یانی باش چرپاندی به ڕووماندا .. وه خه‌به‌ر بێن ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه و هه‌ستی ده‌که‌ن که‌ی خه‌و توانیویه‌تی بیبینێ. .. ده زوو بن قاوه‌یه‌ک ده‌مکه‌ن به گزنگ و شه‌کری ئامێزێتانه‌وه بیخۆنه‌وه.
01:40 - 30.1.2007 - کۆمینته‌کان {1} - ناردنی کۆمینتکۆن و نوێدرهنگه بۆ تکا له به جێنه‌هێشتنی ساڵێک که ئاودامان بووه به یاده‌وه‌ری و تا هه‌تایه به سه‌وزی ده‌مێننه‌وه له خه‌زێنه‌ی یاده‌کاندا. سوپاس بۆ 2006. گه‌ر بشڕۆیت یاده‌کانت لێره ماوه جێ. وا ساڵی نوێ به خۆی و خه‌مه نوێکانیه‌وه به‌ر ده‌رگای ماڵی پێگرتووم گه‌ر نایکه‌مه‌وه ، ئه‌وه به فریای هێنانه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو ناکه‌وم و گه‌ر ده‌شیکه‌مه‌وه هه‌ر تازه خه‌مه و چین له‌سه‌ر چین باڵا ده‌که‌ن و دێنه لای سه‌ره‌وه‌ی ژوره‌که‌م و شانی نه‌ڕۆشتنی لێ دائه‌ده‌ن.
15:51 - 1.1.2007 - کۆمینته‌کان {1} - ناردنی کۆمینت......... : ....................؟ ..................... . .........................................،................!! 01:19 - 25.12.2006 - کۆمینته‌کان {3} - ناردنی کۆمینتتەڕ تەڕ تا وشک بوونبەدەم بڕیینی ڕێگەوە چاوەکانی تەماشایی ئەو ڕێگەیەی دەکرد کە بەسەریدا تێده‌په‌ڕی بێ دیقه‌تدان له ده‌وروبەر. دەستێک باڵی چەپی گرت، و ڕووی وەرگێڕاو چاوەکانی بەرەو ڕووی کردەوە. ئەوە دیار نیت؟ بۆ وا خۆت ون کردوە، وانابێ. خۆت لەچی دەشاریتەوە بۆ دەتەوێت بەم خۆ شاردنەوەیەچی بڵێیت ! هاوڕێ وانابێ. خۆشم نازانم چیم دەوێت یان دەمەوێت چی بڵێـم ، هێنده ده‌زانم پێویستم بەو خۆ ون کردنە هەیە گەر لەگەڵ خۆشم بێت. هەندێ کات خۆ دزینەوە لە ڕوداوەکان ڕەنگە بیرێکی کەو ڕوانینێکی تر ببەخشێت بۆ درێژەدان . ئاخر بەرگە گرتن لەم بەستەڵەکی هەستەدا ئاسان نییە ورەی دەوێت. دەزانم ئەوەی بوو هه‌ر وا ئاسان نەبوو، به‌ڵام ئەی چۆن دەتوانی لەو پێشانگا بێ ڕەنگەی ژیاندا تابلۆیەک بنەخشێنی تا بیسەلمێنی تۆ هەم هەیت و هەم بە ڕەنگەوە وەڵام دەدەی. سوپاس هاوڕێ.... بەڵام ئەوەی چاوەڕوانیم نەدەکرد، ووردکردنی ئەو شوشە بلوریەبوو کە لە هەستی خۆم دروستکردبوو تا گوڵی نیگای تێدا دانرێت . نەک بە دارێکی ئاسایش نه‌شوبهێنرێم که چۆن پایز زەفەر بە ڕوکەشی دەبات و ڕووتی دەکات ، کەچی هەر کە بەهاری دیی وەک ئەوەی نە ڕۆژێک ئەم بێ بەرگی گەڵا بووەو نە وەرزێکیش هەیە بە ناوی پایز. هێندە تەڕ خۆی دەپۆشێت کە لە لێكترازانی هەر گەڵایەکی دەستەکان بە شیلەی سەوز تەڕدەکات. دەی دەتەوێت چی بکەی یا چی بڵێیت؟ ڕەنگە دوای ئەوە شتێکم نەبێت بۆ وتن بشێ جگە لەوەی کە دەبوایە هەر هیچ نەبێت، گەر خۆشمان بەرەو وشک بوونی هەست ڕێگە دەبڕیین، ئەوەمان لە یاد نەچووایە کە ڕابردوویەک ، دوێنێیەکی تەڕ تەڕمان هەیە بە یاد بە ڕەنگ ، بە باران. ئەرێ هاوڕێ بەس دەمەوێت ئەوە هەست بکرێ. ئەرێ بە ڕاست باران ئەشێ وشک بکا؟ دەریا تینوببێ؟ پەلکە زێڕینە ڕەنگ ونکات؟ ئێستا بێ ڕابردوو بێت؟ گەر وایە بەڵێن بێت دان بە وشکبوونەوەدا بنێم ، وشکبونەوەیەک کەبە زۆر بەسەرمدا دابڕڕاا. 17:17 - 19.12.2006 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتبە ئەسپاییههم هێلانه‌م هه‌یه هه‌م یاریش یار چ یار .... چنار گۆرانی بۆ به‌ژنی ئه‌ڵێ ، هه‌تاو شه‌رم له گزنگی چاوی ده‌کات ، له هه‌ڵهێنانی به ڕووی به یاندا. که‌ناری گوێگری چریکه‌ی بێت. شاخ به‌رزی له ووره‌ی وه‌ربگرێ. ئاسمان کوا فراوانه وه‌ک خه‌یاڵی ئه‌و؟ شه‌کر که‌ی ده‌توانێت به‌لای گوفتاریدا گوزه‌ربکا؟ کوا باران وه‌ک هاتنی ئه‌و ده‌روون پاراو ده‌کا! کوامه هێزه، وه‌ک هاتنی وی ده‌توانێت ته‌زوو به دڵ و جه‌سته ببه‌خشێ. چ تینێکی گه‌رمی، هێنده‌ی نزیکی له یار داخم ده‌کا! کوامه هێزه، ده‌توانێ وه‌ک ڕاکێشانی چاوی بۆ لای خۆی په‌لکێشمبکا. چ خێراییه‌ک ده‌گاته پێوانه‌ی خێرای تێپەڕ بوونی ئەو ساتانه‌ی پێکه‌وه‌ین!
16:35 - 15.12.2006 - کۆمینته‌کان {1} - ناردنی کۆمینتسروشتی تۆسروشت چه‌ند جوانه . چه‌ند میهره‌بانه له‌گه‌ڵ من و تۆ و خاڵخاڵۆکاکان ، چه‌ند به سه‌لیقه‌یه بۆ به‌خشینی ڕه‌نگ به گیا ، گوڵ ، خاک، چاوی تۆ. چه‌ند کارامه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی بۆن بۆ ، سنه‌وبه‌ر، نێرگز، پایز، بۆنی خاک دوای بارانێکی که‌م یا هه‌ناسه‌ی تۆ. چه‌ند ده‌ست بڵاو و ڕه‌نگینه بۆ ده‌ریا ، ئاسمان ، سینه‌ی تۆ. چه‌ند به‌رز ڕووانه له شاخ ، چنار ، باڵای تۆ. که ئاوا‌ز دانه‌رێکی بلیمه‌ته ئەم سروشتە بۆ شه‌پۆلی ده‌ریا، گرمه‌ی هه‌ور، خشپه‌ی گه‌ڵا، ترپه‌ی دڵی تۆ. چه‌ند ده‌گمه‌نه له به‌خشینی هه‌تاو ، مانگ ئه‌ستێره، هه‌ست به تۆ. چه‌ند به‌خشنده‌یه له به‌خشینی هه‌وا، ته‌ن ، من به تۆ. 04:06 - 14.12.2006 - کۆمینته‌کان {1} - ناردنی کۆمینتلەو دیو ڕق لێبونتەوەتوڕه بوونی گه‌ڵا له‌قه‌د ئه‌و ساته‌یه که ده‌وه‌رێ وله جێگه‌ی خۆی چرۆده‌ردێته‌وه. ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌ریا گه‌رووی له تینویه‌تیدا وشکده‌بێت و شه‌پۆلی ماسیه‌کانی ناوی وه‌ده‌ر ده‌نێ، هه‌ست زیاتر ئاره‌زوو به قسه‌ده‌کات. هیچ سه‌یر نیه گه‌ر ڕۆژێک بڕیاڕی ڕۆشتنه‌وه‌ی ووڵاتت دا،،،، ووڵات سه‌فه‌ری کردبێ !!! گه‌ر بینیت لووتکه‌ی شاخ له پێده‌شته‌کان فراوانتر بوو ،،ئه‌وه هه‌ناسه‌یه‌کی تر نزیکبونه له ئاوابون . گه‌ر کۆڵانت گوێ لێ‌بوو هاواری کرد به‌سه بێده‌نگی ،، ئه‌و ده‌مه‌یه که مندڵان له بری دارلاستیک گڵۆپه‌کانی کۆڵان هه‌ڵده‌واسنه‌وه. تۆ وای هاوڕێ هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌کانی کێوی ژیانم لا ده‌که‌یته ده‌شتێک که به باخچه ده‌ست پێده‌کا و هه‌ر به‌باخچه‌ش کۆتای دێت. ده وامه‌که ڕقم لێتبێت، له ڕق لێبوونا زیاتر خۆشمده‌وێیت. له خۆشویستنیشدا مردن هاوڕێیه‌کی گیانی به گیانیمه‌و ده‌ستم لێبه‌رنادا تا ڕقم لێت ده‌بێته‌وه، ئینجا ده‌ڕوا. 22:57 - 12.12.2006 - کۆمینته‌کان {1} - ناردنی کۆمینتوەی لێدەزانی هه‌ندێ کات هێنده‌م خۆشده‌وێیت ، ته‌واو ئازار به دڵم ده‌گا! هه‌ستت کردوه ئه‌و کاتانه‌ی لێت توڕه‌ده‌بم له هه‌موو ساته‌کانی تر لام ئه‌زیزتری. زانیوته ئه‌و کاتانه‌ی که لات نیم بۆت ده‌گه‌ڕێم یان ئه‌و ساتانه‌ی لاتم له بیری ئه‌وه‌دام چۆن بتوانم جارێکی‌تر بتبینمه‌وه!!! قه‌ت هه‌ستت به ئازاری سه‌رت نه‌کردوه له بێده‌نگیم هێنده به چاو بۆت دوابم ! له دووری نێوانمان، قه‌ت دانه‌چڵه‌کیویت به خشانی شانت له شانم ! خۆ چاک ده‌زانم له‌لا بوون و له‌لات نه‌بوون هه‌ر ئازاره . وه‌ی لێ، خۆ که لاتم خه‌می ئه‌و ساتانه‌مه که له‌لام نیت ،،،،، که لاشمی خه‌می ڕۆشتنت داگیرمده‌کا!! 14:51 - 9.12.2006 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||