|
بیرم کردوی ساڵێکه نه گوێم له ده‌نگت بووه نه هه‌واڵێکت ده‌زانم، نه وه‌ک جاران تۆ ئه‌م کچه بێڕه‌حمه‌ی خۆت به‌سه‌ر ده‌که‌یته‌وه. نه‌گله‌ییه‌کم بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ی. ئای که تامه‌زرۆی پرسیاره‌کانتم، تۆ وه‌ره‌وه به خۆت قه‌سه‌م ئه‌م جاره وه‌ڵامی دوا به پرسیارتده‌ده‌مه‌وه. نابینی دایکم وه‌ک جاران سه‌رپۆشه سپییه که‌ی به‌سه‌ر پرچیدا داداوه‌و ئه‌م جاره له‌بری به‌سه‌ر شاندا دان، له گه‌ردنی ئاڵاندوه، بۆ ناپرسی بۆ وا له ملی ئاڵاندوه. بپرسیت یا نه من پێت ده‌ڵێم ئاخر له‌وه‌ته‌ی تۆ نه‌گه‌ڕاویته‌وه ئه‌و له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ت و سروه‌ی ساردی به‌جێهێشتنت سه‌رمای دابڕان ته‌زووی به دڵ و جه‌ستایداهێناوه و تۆش ئاوڕێک له دوای هه‌نگاوه له پڕه‌که‌ی خۆت ناده‌یه‌وه. تۆ که‌ی وا بووی؟ بابه وچانێ به ده‌زانم ژیان ماندووی کردی!! به‌س تکایه گه‌ر بۆتکرا له‌گه‌ڵ نێرگزه‌دا سه‌رێکمان لێ به‌ره‌وه.
01:19 - 7.3.2007
-
تێت دەگەم!
هیوادارم پێک شاد و شوکوور ببنەوە! راستە، بەراستی دووری ئازیزان (هەر ئازیزێک بێ. حەح پەرانتێز بەستەش نابینمەوە! ناخۆشە، مرۆڤ تووشی هێندێک خەفەت دەکا و تاسەی دووری ئازیزەکە هەمیشە لە بیر‌و زەینی ئینساندا دێت و دەچێ! بە بروای من جیاوازی لەنێوان دووری لە کەس و کار و، دووری لە خۆشەویستێک(ئەوین! دا هەیە. بێ گومان دووری لە کەس و کار، بەتایبەت دایک و باب و خۆشک و برا
هەتا بڵەی ناخۆش و تاقەت پروکێنە! بەڵام دووری لە ئەویندار ئازار و ژانێکی بێ پسانەوەی هەیە! قەت لەسەر ئەو بروایە نەبووم کە رۆژێک لەرۆژان تووشی ئەم ژانەسەرە دەبم. سێ ساڵ و برێک لەمەو بەر لە جێژنێکی سەری ساڵ دا خێرنەخوازێک(کە دەزانم قەت خێر لە خۆی نابینێ، بەرەحمەت بێ ئەوە قسەی نەنکم بوو! بەقەول دڵی راپێچی لای خۆی کردم و قەولی لێستاندم و قەولم لێستاند کە یەکتر بناسین و درێژە بەو رەوتە (دڵداری‌یە! بدەین! بەڵام جێی داخ ئەوە بوو کە پاش سێ ساڵ دیدار و هاتووچۆی گەرم و گوڕ، یان بەقەول یەکتر ناسین، خانم مەوقعی‌یەتی جوغرافیایی شارەکەی منی بەدڵ نی‌یە! دیارە من لەسەر جێ و رێی خۆم مامەوەو ماوەی سێ ساڵ منی عەوداڵی خۆیی و تاسە و دووریەکانی کرد بوو... ماوەیەکە بریارم داوە کە خۆم بەم شتانەوە خەریک نەکەم باشترە...!
Karwan - 16:06 - 7.3.2007
مازوو http://mazoo.blogfa.com
سڵاو .وێرای پیرۆزبایی ساڵی نوێ و نه‌ورۆزی کورده‌واری داواکارێکم لێتان هه‌بو. من ئه‌م پرسیاره له خۆم و چه‌ند که‌س له هاورێیانم ئه‌که‌م.داوا ئه‌که‌م له ئێوه‌یش له پێنچ که‌سی تر ئه‌م پرسیاره بپرسن. پرسیاره‌که:له‌و ساڵه‌ی وا تێپه‌ڕی چ رووداو گه‌لێک به لای خۆته‌وه گرینگ بوون و کاریگه‌ریان له سه‌رتۆ هه‌بو؟؟چ ئاڵ و گۆرێک لا تۆ دا پێک هاتووه؟؟تکایه به که‌یفی خۆت پێنچ دانه‌یان بنووسه!!
نه‌ناسراو - 01:03 - 21.3.2007
کۆمێنت بێ‌ناو
سڵاو، ساڵی نوێت پیرۆز بێ به‌ڕێز.
shorbawtemate - 13:23 - 21.3.2007
نەکا چیتر نەنووسی!
نەکا چیتر نەنووسی! خەسارێکی گەورە دەبێ. تۆ خوا ئەگەر بەردەوام نەبی. تاسەی گلەییەکانت دەکەم، با بۆ منیش نەبن. هێندە ئینسانین حەز دەکەم روویان لە من بوایە، لە باتی زیقە زیق و قیژە قیژ.
تکایە.
ashti - 06:30 - 2.11.2007
|