| تەوار |
ئۆقرەگرتن!بۆ ئۆقره‌گرتنی دورییت !!! ته‌نها چاوه‌ڕوانی شک ده‌به‌م. لێره‌ی لای منه‌وه له باشوری وڵاتێکی باکوری گۆی زه‌وییه‌وه، ده‌مه‌وێت شنه یادێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووت به‌ڕێبخه‌م. تا له خۆرئاوای خه‌مداگرتوی دوریتا به نه‌وره‌سه عه‌جوله‌کانی که‌نار ئه‌م ده‌ریای بێ تۆییه‌دا سڵاوێکت ئاڕاسته‌که‌م! شه‌پۆله‌کان شڵپه‌یان دێت له ده‌نگ... زه‌وی له ژێر ڕه‌نگ ئاوێزه‌ی تیشکی ئه‌و هه‌تاوه زه‌قه‌ی که سینه‌ی ئاسمانی داگیرکردوه، ده‌خلیسکێ. تامه‌زرۆیت غه‌رقم ده‌کا له نۆشینی مێوژه شه‌ربه‌تی یادت. هه‌موو پیاسه‌کانی سه‌رچیمه‌نی نێو باخچه‌ی گشتی شار‌و ده‌ستگرتنی که نار ده‌ریای یاده‌کانت تا ده‌گاته چاوه‌ڕوانییه‌کانی کۆڵانت په‌لکێشی ناو خۆیانم ده‌که‌ن. چاوه‌که‌م .... هه‌موو تاڵی چاوه‌ڕوانیت به شه‌کری یاده‌کانت ده‌خۆمه‌وه. 15:57 - 28.7.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||