| تەوار |
حه‌ڤده پلیکانەبهیانی بوو کاتێک چاوی هه‌ڵهێنا، هه‌تاو له‌سه‌رسه‌ری له چاوه‌ڕوانی هه‌ڵهێنانی چاوه‌کانی ئه‌م دابوو. که‌س له سه‌ربان نه‌مابوو ، جگه له‌م و له هه‌تاو نه‌بێ. به په‌له که‌وته کۆکردنه‌وه‌ی جێگه‌که‌ی، په‌له‌ی بوو خۆشی نه‌یزانی چۆن وا به خێرای توانی کۆیانکاته‌وه که ئه‌م هێشتا خه‌و له‌نێوان پێڵوی چاوانیدان. هه‌ستیکرد هێزێکی سه‌یر پاڵی پێوه‌ده‌نێت بۆ په‌له‌کردن، هه‌موو ئه‌و 17 پلیکانه‌ی له‌ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند چرکه‌یه‌کدا بڕیی. بینی وا دایکی خه‌ریکی دادورینی زه‌نگیانه‌یه. به‌ده‌م به‌یانی باش له دایکی و ماچکردنی ناوچه‌وانی، دایکی ووتی ڕۆله چاکه وا ساردبووه‌وه په‌له‌که نانه‌که‌ت بخۆ. هێنده‌ی په‌له‌بوو وه‌ک ڕۆژانی ڕابردوو بۆی نه‌کرا خۆی بشوات هه‌ر هێنده فریاکه‌وت. له‌گه‌ڵ دهمو چاو شتنهکهیدا قژیشی تهڕکردو ده‌ستێکی خێرای پیا هێنا. ئه‌م به‌یانیه به‌ر له نانخواردن خۆیگۆڕی ئینجا دانیشت بۆ نان و چا خواردن. چایه‌کی تێکردوو ویستی له مه‌نجه‌ڵی نانه‌که نان ده‌ربێنێ. به‌ڵام په‌شیمان بووه‌وه ده‌سته‌کانی برد بۆ ڕادیۆ سێمهوجیهکه و هه‌ڵیکرد. له‌گه‌ڵ بادانی دوگمه‌ی ڕادیۆکه‌دا له‌دووی شتێک ده‌گه‌ڕا خۆشی نه‌یده‌زانی چیده‌وێ! دایکی له‌ولاوه هاته قسه له‌بری دوگمه‌ی ڕادیۆکه : کوڕم ده له‌سه‌ر یه‌کێک له‌و ڕادیۆیانه ڕایگره. بوه‌سته دایکه ئێسته شتێکی خۆشت بۆدهدۆزمهوه، تۆ ناته‌وێ گوێت له شتی خۆشبێ؟ جا کوا شتی خۆش ماوه ڕۆڵه! زۆر سه‌یر وه‌ک بڵێی ئه‌و داوای ئه‌و گۆرانییه‌ی کردبێ . ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یویست ئه‌وه بوو! (ده‌ترسم بمرم ئه‌ی هاوار نه‌ت بینمه‌وه.. به جوانه‌مه‌رگی شلۆمل سه‌ربنێمه‌وه،،،، هه‌وری له‌کۆڵ بازنه له‌قۆڵ سنگ نهرمۆنۆڵ، وه‌خته لهسوێت بمرم ،،به‌ری به‌یانیان پێم خۆشه له ئامێزتبگرم.......) ووتی: چیت ده‌وێ دایکه ئه‌وه حه‌سه‌ن زیره‌ک، تۆ حه‌زت لهدهنگیهتی ئه‌ی بۆ ئه‌ڵێی شتی خۆش نه‌ماوه! به‌ده‌م زه‌رده‌یه‌کی پڕ له بیره‌وه‌ری و پڕ له سۆز بۆ کوڕه لاوه‌که‌ی سه‌رێکی بۆ جوڵاندو چاوه ڕه‌شه‌کانی بۆ نوقان وه‌ک ئه‌وه‌ی دڵی نه‌یه‌ت گۆرانییه‌که به قسه‌کانی وی ببچڕێ قسه‌ی نه‌کرد. ئه‌م سه‌رقاڵی نانخواردنی خۆیبوو. له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌که‌دا که‌وته نێو کۆڵانه مۆره‌کانی یاده‌وه‌ری ڕۆژانێ کهخولقێنهریان بوو به عیشقی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ی که وای کرد له پایزی زه‌ردیشدا ئه‌م هه‌ر سه‌وزی لێبتکێ. ئه‌و پیاوه‌ی جگه له زمانی عیشق ئهلف و بێ یه‌کی تری نه‌ده‌زانی. ئه‌و و ئه‌م پێکه‌وه له‌و کۆڵانهداخولقێنهری ئه‌و تابلۆ پڕ له ڕهنگهبوون که تا ئێستاش ڕه‌نگی لێده‌چۆڕێت. له گه‌ڕانی به‌نێو یاده‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا له ژێر دارتووه‌که‌ی ئه‌وبه‌ری کۆڵانه‌که‌یان وچانێکی دا. خۆی و ئه‌وی بینی له چێشتتهنگاوێکی دره‌نگی سه‌ره‌تای ڕۆژه‌کانی هاویندا که ئه‌و سه‌ری له‌سه‌ر ڕانی ئه‌م دانابوو، چاوه‌کانیشی بڕیبووه چاوه‌کانی، سه‌رسام مابوو ئه‌و نه‌یده‌زانی له ژێر سێبه‌ری گه‌ڵاکانی دارتوو و تیشکی چاوانی ئه‌م و شیرینی گوفتاریدا کوامیانن زیاتر ئارامی پێده‌به‌خشن؟ ئه‌میش شمشاڵه په‌نجه‌کانی به‌نێو قژی ئه‌ودا ده‌گێڕا.. له‌گه‌ڕانی هه‌ر په‌نجه‌یه‌کیدا جوانترین ئاواز ده‌خولقا. ئه‌م هێشتا له پیاسه‌کردن بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و له نێو گوزه‌ری یاده‌کاندا، له پڕ به چایه‌که‌ت بخۆره‌وه دایکه با سارد نه‌بێته‌وه هاته‌وه نێو هه‌یوانه‌که‌ی خۆیان. 15:36 - 1.8.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||