|
له‌و ده‌مانه‌ی که ژیان ده‌که‌وێته (که‌مین) له‌گه‌ڵ مه‌رگ ، ئه‌و کات ده‌که‌وینه داوی ئه‌و بیرۆکه‌ی که بجه‌نگین هه‌تا ده‌مرین! جه‌نگان و مردن له پێناو ژیاندا. پاڵه‌وانه‌کانی ئێمه جگه له سه‌ربورده‌ی خۆیان و جه‌نگه‌کانیان هیچیکه‌یان لێنابیستین. هه‌رگیز بیستوتانه جه‌نگاوه‌رێک باسی ژیان بکا! ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌کا جگه له مه‌رگ شتێکی تر نیه، له کاتێکدا جه‌نگانی ئه‌و بۆ مانه‌وه‌یه‌تی..... .ئێمه خاوه‌نی پاڵه‌وانی ئازا‌و نه‌ترس له مه‌رگین، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا نیمانه پاڵه‌وانێک که ترسی له ژیان هه‌بێ! ئه‌بێت ئێمه هه‌ڵه له ژیان و مه‌رگ تێنه‌گه‌یشتبین! له چاوه‌روانی وه‌ڵامدا جێتان دێڵم ، جێهێشتنی من له سه‌ر شانۆی ژیانه نه‌ک کوشتارگه‌کان تکایه تێکه‌ڵی مه‌که‌ن.
23:06 - 2.8.2006
-
کۆمێنت بێ‌ناو
ئەرێ پێم ناڵێی ئەگەر جەنابت ئەو فەرمایشانەت نەفەرمووبا دنیا خەراپ دەبوو؟ شەو و رۆژ تێک دەچوون؟ ئاسمان و زەوی دەگەیشتنە یەک؟ ئەرێ بەراستی مەبەست لە نووسین چیە؟ را دەربڕین ؟ جا بەراستی ئەوەی بەو مێشکە دا هات هەمووی رایە و هەمووی شیاوی دەڕبڕینە ؟ پێت وایە بەو توررەهات نووسینە دەبیە گابرل گارسیا یان کافکا یان نازانم کێ؟ نازانم کێ پێی ووتووی نووسین لە نەنووسین باشترە بەڵام دەزانم هەرکێیەک بێ درۆی لەگەڵ کردووی.
بێزار - 00:44 - 3.8.2006
وسبە بێزار
کاک بێزار یا دادە بێزار
هەرچیەک بیت گرنگ نیە گرنگ ئەدەبە،بەراستی تۆ زۆر هیچیت، قسەکانت قەت لە قالبی رەخنەدا نیە، فەیلەسوفی رۆژهەڵاتیش بیت یەک توری قوراوی ناکەیت و لە بێ ئەدەبێ زیاتر هیچ نیت، وە تۆ وا دەمت گەرمە بزانین جەنابتان چیتان هەیە، خۆم زۆر جار سەردانی هەموو بلۆگەکان دەکەم ،ئێرە یەکێکە لە جێگانەی کە پێم خۆشە سەردانی بکەم، هەمیشە چاوەڕێی شتی جوانتر و باشتر دەکەم. دەزانم تۆ ئیرەیت هەیە و چاوت بەرایی نایەت، وە یەک شتی تریش بێزار تۆ بچۆ کوردیەکەت چاک بکە ئەوجا قسە بە خەلک بڵی..
بۆ رێگە لە خەلک بگرین تۆ ئەوەندە لەخۆت ڕادەبینی و باوەرت بە خۆت هەیە
کوردێ - 13:06 - 3.8.2006
بۆ بێزار وەڵامێک!
ئه‌وه‌ی وای لێکردم وه‌ڵامی کۆمێنتێک بده‌مه‌وه ، بێ‌شێوازی له نوسینی ئه‌و دا بوو، ئه‌و نه‌ک هه‌ر خۆمی به گێل و نه‌فام داناوه ، هاتوه ئه‌و که‌سه‌شی که هانی نوسینی داوم به درۆزن له‌قه‌ڵه‌م داوه. که گه‌ر له‌سه‌ر ڕاکه‌ی له‌سه‌ر خۆم بێده‌نگ بم ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌ویتریان ناتوانم!! بۆیه ده‌بێت چه‌ند شتێکی پێ‌بڵێم.
به‌ر له‌هه‌ر شتێک نوسین هه‌ستی تاکه، من ناتوانم به هه‌ستی تۆ بنوسم و بیربکه‌مه‌وه. دواتریش من که‌ی به خۆمم ووتوه نوسه‌رم یان له‌کوێی نوسینه‌کاندا ووتومه داهێنه‌رم ؟ ئینساف باشه له‌هه‌موو کاته‌کاندا هه‌بێت. گوناهی من چیه به ووته‌ی ئه‌و( کۆمێنته‌ی تر) نوسیویه‌تی که کوردی نازانی و لێی تێناگه‌ی. گه‌رکاتێک هاتم و له‌سه‌ریم نووسی ئه‌م بابه‌ته پێشکه‌شه به( بێزار) ئه‌وه مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه بلێێ لێی نه‌گه‌شتووم. تۆ به ناوه‌که‌تدا دیاره نه‌ک ته‌نها وڕک له نوسینه‌کانی من ده‌گری به‌ڵکه له ژیانیش بێزاری، ئه‌وه‌ش تاوانێکی منی تێدا نیه.
من دڵم فراوانه‌و کاتێک که تێکستێک ده‌خه‌مه ڕوو چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م کۆمێنتم بۆ بنوسرێ و ڕه‌خنه‌م لێبگیرێ ، ڕه‌خنه‌یه‌ک که وام لێبکات هه‌نگاوێکی دروستتر بنێم نه‌ک وه‌ک تۆ سوکایه‌تی بکا، هه‌ر بۆیه‌ش کۆمێنتم لانه‌بردوه. حه‌زم نه‌ئه‌کرد جوابت بده‌مه‌وه چونکه شێوازی نوسینه‌کات هیچ قاڵبێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌یان تێدا نیه. نه‌وه‌ک ڕه‌خنه بگره‌تۆزقاڵێک بواریان بۆ گفت‌وگو جێنه‌هێشتوه، به‌ڵام واهه‌ست ده‌که‌م به‌ره‌و گفتۆگۆیه‌ک ده‌ڕوات که خه‌ڵکیتر دێنه ناو قسه‌کانه‌وه بۆیه به پێویستم زانی وه‌ڵامێک بده‌م. بێزار گیان خۆت بێزاری شه‌ڕ بۆ ده‌فرۆشی، من ده‌مه‌وێت فه‌رشێک له ئارامی له ماڵه‌که‌مدا ڕابخه‌م . تکایه ئه‌م جاره به بێزاری سه‌ردانم مه‌که ، هه‌ر زۆر بێزاریشی ئه‌وا له‌سه‌ر ناوی ته‌وار ئیدی کلیک مه‌که.....
مه‌سه‌له‌یه‌کی خۆمان هه‌یه ده‌ڵێت ئاوت له کانیه‌ک خوارده‌وه به‌ردی تێ فڕێ مه‌ده، ئه‌کرێ کوردوێبڵاگ ئه‌و کانیه بێت که هه‌موومان ئاوی لێ ده‌خۆینه‌وه، بێزار ئه‌ونده به بێزاری و توندیه‌وه بۆم ده‌نوسێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ماڵی یه‌کێکم داگیر کرد بێ و تاوانێکم کرد بێت، بواری یه‌ک زه‌ڕڕه گفتوگۆی تێدا نه‌هێشتۆته‌وه.
تا ئێره بۆ( بێزار) بوو.
بۆ ئه‌و کۆمێنته‌ی تریشیان (کوردێك) ده‌مه‌وێت بڵێم تکایه ئێره ژووری چاتنوسین نیه، ئێره هێلانه‌ی ته‌واره . تکایه له ماڵه‌که‌مدا رێگه به‌و جۆر و شیوازه گفتوگۆیه ناده‌م. گه‌ر ئاره‌زووتان له‌و جۆره نوسینانه هه‌یه فه‌رموون له جێیه‌کی دی‌دا بیکه‌ن .
ته‌وار - 00:59 - 4.8.2006
با ئەمنیش قسەیەک بکەم
هه‌قم نییه به‌سه‌ر وی نوسراون به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه‌ی بێزار رووی هه‌موو کوردبلاگه ده‌گرێته‌وه، کورد بڵاگه ئه‌م ماڵانه‌ی بۆ کوردان داناوه تا هه‌رکه‌سه راوبۆچونی خۆی بخاته ڕوو. کوردبڵاگه هانی خه‌ڵکان ده‌دات بنوسن. بۆیه ده‌بێت تۆش داوای لێبوردن له تاوار و سه‌رجام بڵانووس و کوردبڵاگه بکه‌یت.
سیامه‌ند - 11:41 - 4.8.2006
شایەتحاڵێکی ئەو نەبەردییە
ته‌واره‌کان کردیان به شه‌ڕ
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌تێکی قاره‌مانانه‌دا له‌لایه‌ن ته‌واره پیره‌که‌وه هێرشێک کرایه سه‌ر ته‌واری گه‌نج له ئه‌نجامدا سه‌رو سێ په‌ڕییان له سه‌ر و باڵی یه‌کدی هه‌ڵکێشا...
لێتان ناشارمه‌وه هه‌ست به ده‌ستی پیره ته‌وار ده‌که‌م له‌م بێزاریه‌دا...چونکه ئه‌وه‌ی شێوازی نوسینی پیره ته‌واری بینیبێت بێ‌شک هه‌ست ده‌کات که له هی ئه‌وه‌وه نزیکه...
شایه‌دحاڵێکی ئه‌م نه‌به‌ردیه.
نه‌ناسراو - 19:31 - 4.8.2006
کۆمێنت بێ‌ناو
ئێره‌ش به‌زمه‌که‌ی خۆشه. خوا تێکی نه‌دا.
نه‌ناسراو - 09:42 - 8.8.2006
|