| تەوار |
گەڕانەوە بۆ فڕینزۆر له مێژبوو چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی ده‌کرد، ئاخر ده‌مێک بوو ته‌نهای کردبوو.به‌ڵێن وایه به‌م نزیکانه بێته‌وه!! هه‌موو خه‌یاڵ و بیری لای هاتنه‌وه‌ی بوو، که بێته‌وه چۆن پێشوازی بکا؟ ڕاکات و له ئامێزی بگرێ یا ته‌نها، به سانایی باوه‌شێکی بۆ بگرێته‌وه. تیامابوو له پێشدا بۆنی کوێی هه‌ڵمژێت قژی ، یا هه‌ناسه‌ی؟ بیری ده‌کرده‌وه هه‌ر یه‌کسه‌ر دوای گه‌شتنی بیباته ئه‌و باخچه‌یه‌ی که به‌ر له سه‌فه‌ره‌که‌ی سه‌وزترین و ڕه‌نگاڵه‌ترین ژوانگه‌یان بوو. ئا ئا ده‌یباته ئه‌وێ. پاش که‌مێکی که بیری ده‌هێناو ده‌برد: ئه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌کسه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه ماڵه‌وه و ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ دانێم که‌پێکه‌وه دوو گوێگری تا ناخ به‌هه‌ستی بووین. ئا ئا ئه‌مه‌یان ده‌که‌م دێینه‌وه ماڵه‌وه. ده‌هاتو ده‌چوو به ماڵه‌که‌دا نه‌یده‌زانی چی ده‌کا! ئه‌ی ئه‌گه‌ر که‌مێیک به‌شاردا بگه‌ڕێین و دیمه‌نی شاری بهێنمه‌وه به‌ر چاو چۆن ده‌بێت؟ ئه‌و شاره‌ی بێشکه‌ی یه‌که‌مین دیده‌نییان و هێز به‌خشی ئه‌و هه‌سته‌یان بوو که مه‌گه‌ر به‌س خۆی و شار و ئه‌و بزانێت پێناسه‌یکات. هێشتا هه‌فته‌یه‌کی ماوه بۆ ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڵام ئه‌م فریای بیرکردنه‌وه و بڕیاردان ناکه‌وێ به‌و ماوه که‌مه! ئاخرئه‌و کاته بۆ ئه‌م که‌مبوو ئه‌م له کاتژمێرێکدا ده‌یان بیری به‌خه‌یاڵدا ده‌هات و ده‌ڕۆشت نه‌یده‌زانی کوامیان هه‌ڵبژێرێت. هه‌موو بیر و یاده‌وه‌رییه‌کی شیرین و سه‌وزیی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتبوو. ئه‌و پیاوێک بوو له باران، که دایده‌کرد هه‌رچی گه‌ردی ڕابردوو و ئێستا‌ش هه‌بوو ده‌یشته‌وه، ئه‌و باڵنده‌یه‌ک بوو له‌مێژ بوو به فڕین ئاشنابوو. سینه‌ی پێده‌شتێکی ئه‌و شاره‌زووره بوو. چاوه‌کانی دوو ڕه‌شی هێند تۆخبوون له تۆخیدا ده‌بریسکانه‌وه و گزنگیان ده‌دا. ئه‌م کچه کورده تامه‌زرۆی خۆی بۆ بۆنی خاکی ئه‌وێ ته‌نها له بۆنێکدا ده‌بینیه‌وه که تاکه سوکناییه ، ئه‌ویش بۆنی سینه‌ی ئه‌و بوو! 21:16 - 10.8.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||