| تەوار |
سەرپۆشدیسان له گه‌رمییانه‌وه ڕه‌شه سه‌رپۆشی ژنێک هاته‌گۆ تاچیتر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌و دایکه چاوه‌ڕوانه نه‌مێنێته‌وه و ئازادیکا که‌سوێندی خواردوه تا منداڵه‌کانی نه‌گه‌ڕێنه‌وه ،،فڕێی نه‌دا. هۆ ژنه‌که ،، ده‌به‌سییه ده‌یان ساڵه من جگه له لۆره و ئاهوو فرمێسک و نزوله شتێکی ترم له تۆ نه‌بیست.. ده ئازادم که، ڕه‌نگێکی که بپۆشه! به‌ڵێنم وایه تا که‌ژاڵ له کانی و حه‌مه‌م له که‌ژ و حاجی مێردم له نوێژ نه‌یه‌ته‌وه ،،نه‌تگۆڕم، توخوا دڵت دێت تۆش ته‌نهام که‌ی به‌سه با هه‌ر ئه‌وان ته‌نهام بکه‌ن. بێزار بووم له چاوه‌ڕوانی کردنیان هێنده‌م چاوه‌ڕوانکردن ئۆقره‌م نه‌ما! هێنده فرمێسکی ته‌ڕم سڕی توێخم نه‌ما. چه‌ند دڵت بچوکه ،گه‌ر تۆ دایک بوایتایه‌و له جێی من بایی وات نه‌ده‌وت ، وه‌ک من هه‌ر چاوه‌ڕوان ده‌بووی. ڕه‌نگم لێبڕا! شه‌رتبێت که هاتنه‌وه بتکه‌مه سوور با ته‌ڵی ڕه‌شیش له پرچی چاوه‌ڕوانیمدا نه‌مابێت. ئۆی ده‌مێکه وا ده‌ڵێی، حه‌زم ده‌کرد ڕه‌نگێکی سپی یا سوور بومایه و بکرامایه تارای بوکێنی ئه‌و کچه چاو هه‌ڵۆیه‌ی سه‌رپه‌نجه‌ی سوور ده‌چێته‌وه به‌خه‌نه. ده‌من چی بکه‌م ته‌نها ڕه‌نگی پرچ و ددانم نه‌بێ هه‌موو ڕه‌شه به دڵیشمه‌وه له حه‌سره‌تیان. ناهه‌قم مه‌گره، که‌ژاڵم سنگی پێده‌شتی گه‌رمیان و، حه‌مه‌ی کوڕم قۆزترین شۆڕه سوار و دڵگه‌رمترین عاشقه لاوی ئاوایی بوو،، گه‌ر له حاجیش ده‌پرسیی کێوێک بوو له نور . ده‌زانم قه‌ده‌رمه هاوڕێ بوون له‌گه‌ڵت، نه‌جات بوونم نییه.!! 01:11 - 24.8.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||