| تەوار |
بۆننامەئهم ئێواره‌یه با هه‌واڵی پایزی به گوێدا چرپاندم، گوایه له‌م نزیکانه‌دا دێت و ده‌بێته‌وه میوانه ئازیزه‌که‌ی ئێوارانم. من و پایز دوو ئاشنایی له مێژینه‌ی یه‌کین . هه‌ر له‌و کاتانه‌ی که منداڵ بووم و دایکم هه‌میشه به هاتنی پایز که‌یفێکی سه‌یری ده‌گرت . ناسینێک له نێوانماندا دروست بوو. ده‌مگوت تۆ بۆ هێنده پایزت له خۆشه ؟ له وه‌ڵامدا سه‌رێکی بۆ ئاسمان هه‌ڵده‌بڕی و به چاوێکی پڕ له نهێنی سه‌یرێکی ده‌کردوو ده‌یوت . خۆشم نازانم به‌ڵام هێنده نه‌بێت به‌هاتنی دڵم ده‌کرێته‌وه و هه‌ست به ئارامیه‌ک ده‌که‌م که نه‌مکردوه به‌ر له‌و. ئێسته من لێره و ئه‌ویش له‌وێ ماوه‌ی نێوانمان زۆر دووره . وا پایزیش به له‌نجه‌ی گه‌ڵاکانی و به ڕه‌نگه ئاڵتونیه‌که‌یه‌وه به‌رده‌رگام لێ ده‌گرێت. تۆ بڵێی بۆننامه‌ی دایکیشمی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ هێنابم؟ خۆش هاتی و تۆ و دایکم لێره‌ن . 01:57 - 27.8.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||