| تەوار |
گۆرانیەکبهردی که‌ناری ڕێیه‌کم به‌ده‌ستی مناڵێکه‌وه خه‌و ده‌بینم خه‌وده‌بینم دور فڕێم ئه‌دا ، دورتر له هێزی بینایی دورتر له ڕووبه‌ری ئاو و وشکایی. دوای تۆ گوڵم چیم به‌سه‌رهات نه له ئێواره‌م ئه‌ستێره‌و نه له به‌یانم خۆر هه‌ڵات! دوای تۆ گوڵم چیم به‌سه‌رهات دیوانێکی تۆز لێنیشتوی ڕه‌فه‌ی نامه‌خانێکم که‌سێک نه‌هات په‌ڕه‌کانم جیاکاته‌وه گۆنای ته‌ڕی شیعرم بسڕێو، گریانم به‌سه‌رکاته‌وه. بیرتماوه؟ هه‌ور ده‌یووت گه‌ر ده‌رکه‌ون من ئه‌بارێم شه‌ماڵ ده‌یووت به‌ره‌و بیابانیش بچن له‌گه‌ڵتان دێم وه‌لێ ئێستا دڵم له هه‌ور پڕتره،، ڕێگام له شه‌ماڵ دوورتره !! دوای تۆ گوڵم چیم به‌سه‌ر هات لاتوایه شیعرێکبیت و نه‌تخوێنمه‌وه ، گۆرانیه بی نه‌تڵێمه‌وه به‌له‌م نه‌بووی بڵێم ئاو گه‌یشته سینه‌ت و خنکایی ماسی نه‌بووی بڵێم شه‌پۆلێکی توڕه به‌ره‌و که‌نار ڕاپێچیدایی. تۆ شه‌هره‌زادی خۆشترین چیرۆکی من بووی هێشتا که‌ڵه‌شێری به‌یان نه‌یخوێندبوو بۆ ڕاوه‌ستایی بببببببببببببببببببببببببببۆ ڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕڕاوه‌ستاییییییییییییییییییییییییییییییییییییییی. ............. ناوی شاعیره‌که‌ی نازانم ، به‌ڵام (جیهان ئیبراهیم ) کردویه‌تی به گۆرانی. 14:45 - 2.9.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||