| تەوار |
ماچە سروەباران هه‌موو شته‌کانی شته‌وه، یاده‌کانت نه‌بێ! ئه‌و یادانه‌ی به بیرکردنه‌وه لێیان لێزمه‌ترین باران داده‌کات. ئه‌و ئێوارانه‌ی من و باران له‌ژێر چه‌تری تۆدا پیاسه‌مان به‌نێو شاردا ده‌کرد، سه‌را ئاڵتر و پیره‌مێرد لاو ده‌بوه‌وه. خۆ به‌یانیانیش که پێکه‌وه له‌گه‌ڵ گزنگ موژده‌ی هاتنی ڕۆژێکی ترمان به شارده‌دا، به‌ر له‌هه‌مووی ماچی گۆنای ئه‌زمڕمان ده‌کرد و به گۆیژه‌دا ماچه سروه‌مان ده‌نارده‌وه بۆ ده‌باشان. ئه‌و ساته‌شی گه‌ده‌مان برسی ده‌بوو ، ده‌که‌وتینه هه‌ڵهاتن به‌نێو سابونکه‌ران و مه‌ڵکه‌ندیدا ،به په‌له تۆ سه‌رێکی حاجیحانت ده‌داو ، منییش له سه‌ر سوچی قوتابخانه‌ی سورکێودا چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی ده‌ستی ته‌ڕ و دڵی ته‌ڕتر و ماچی ته‌ڕم لێده‌کردی. خوایه جورئه‌تی داڕشتنی شه‌وێکم پێببه‌خشه تا له دووتوێی ئه‌ستێره و مانگی ڕووی ئه‌ودا سه‌رخه‌وێک بشکێنم.
23:49 - 4.9.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||