| تەوار |
ئێوارەئێوارهبوو نم نم باران ته‌ڕیده‌كرد و ئه‌م له ده‌نگی هه‌نگاوه‌كانی خۆی له‌نێو جۆگه‌له‌ی باراندا موچوڕك دایده‌گرت. به ده‌فته‌ره‌كه‌ی ده‌ستی ده‌یویست قژی له باران بپارێزێ و به وشكی بیهێڵێته‌وه ئاخر مه‌به‌ستی بوو بزانێ شێوازی وه‌ك پێش ئێواره ماوه كه چاوه‌ڕوانی هاتنی ئه‌وی ده‌كرد . هه‌ر چه‌ند خوله‌كێك پێش ئێسته بوو ، ئه‌م و ئه‌و دوو میوانی یه‌كێك له قه‌ره‌باڵخترین قاوه‌خانه‌كانی شاربون. له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی قاوه‌خانه‌كه‌وه ببونه ته‌ماشاكه‌ری ڕێبوارانی ڕێی به‌رباران و خۆشترین قاوه‌یان به دیتنی دڵۆپه‌ی بارانه‌وه ده‌خوارده‌وه. ئه‌مان وان كه یه‌كده‌بینن دیمه‌نێكی هێنده دڵخۆشكه‌ریان هه‌یه كه ئاسمان به بینینیان پێده‌كه‌نێ و له خۆشیان چاوه‌كانی پڕده‌بێت له‌ئاو و تا دواجار نه‌رم نه‌رم داده‌كا. ئاره‌زویه‌تی زوبگاته‌وه ماڵه‌وه‌و به‌سه‌رهاتی ئه‌م ئێواره‌یه‌یی بۆ ئاوێنه‌ی دۆستی بگێڕێته‌وه، تا بۆی باسكات ئه‌و چه‌نده جوان بوو، چه‌نده هێنده‌ی ژوانی پێشوو شیرین‌تر و چه‌نده ئارامتربوو ، هێنده نه‌رم وه‌ك ئه وه‌ی بڵێی ئه‌و بیسه‌ری وشه‌یه‌ك نییه به ناوی توڕه‌یی و په‌له‌كردن. ئاخر خوایه ئه‌و بۆ هێنده قه‌شه‌نگه، بۆ هێنده دڵم بۆ لای خۆی ده‌با. خه‌ممه ده‌ترسێم ڕۆژێك دابێ و ئیتر دڵم له‌گه‌ڵم نه‌یه‌ته‌وه ماڵێ، ئاخر ئه‌وكات چیم له‌ده‌ست دێ؟ ئه‌ی چی به ئاوێنه‌كه‌م بڵێم ؟ بڵێم ئه‌و هات و به نه‌رمی خۆی دڵمی برد یان بڵیم دڵم منداڵێكی گرۆزبوو دوای ئه‌وكه‌وتوو، گوێی بۆ قسه‌ی من شل نه‌كرد.
02:14 - 19.1.2008 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||