| تەوار |
بەختەوەرم
به‌و نیازه هاتمه‌وه تا پێکه‌وه ببینه‌وه دوو ته‌ماشاکه‌ره هاره‌که‌ی شار و له ئێواره‌یه‌کی ئه‌م پایزه‌دا گوزه‌رێک به نێو کوچه پڕ له نهێنیه‌کانیا بکه‌ین. ئێواران شار سه‌یر سه‌رنجه‌کانم بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت و هه‌میشه‌ش شتێکم لا به‌جێدێڵێت که ئاسان نیه ڕاڤه‌کردنی. ئه‌وه‌ی لام سه‌یره ئه‌مشته هه‌میشه دووباره ده‌بێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی شته‌کان له‌یه‌ک بچن له دووباره‌بونه‌وه‌یه‌ندا. بیترته ئه‌و ساتانه‌ی ده‌که‌وتمه گله‌ی له بابۆ هێنده ئازاری ئه‌و گه‌ڵایانه ده‌دات که ده‌ستیان له ملی دره‌خته‌کان واڵانابێت ده‌مووت نازانم با ئه‌و دڵ ڕه‌قییه‌ی له کێوه بۆ ماوه‌ته‌وه! تۆش زۆرهێمنانه پێت ده‌ووتم ، شێته گیان ئه‌زانی ئه‌وه شتێکی تر نییه جگه له بانگکردن بۆ سه‌ما . له دوره‌وه گوێمان له ده‌نگی مۆسیقاره پیره‌که ده‌بوو ئه‌وه‌ی پاڵی به پایه‌ی ژیانی خۆی داوه‌ته‌وه و ئاواز ئه‌چڕێت له نه‌غمه‌ی سۆزله بانگکردن بۆ سه‌وزبونه‌وه‌ی هه‌سته‌کان، په‌له‌مان بوو بگه‌ینه لای و وه‌ک منداڵ لێی بچینه پێشه‌وه،خه‌ممان بوو نه‌ک که‌سێکی تر جێگه‌که‌مان بگرێت و دره‌نگتر شه‌پۆلی ئاوازه‌که‌ی بگاته گوێمان! ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوازانه‌ی مۆسیقاره ڕیش درێژه پیره‌که‌دا ئه‌م وشانه بڵێمه‌وه که نازانم کێ وتویه‌تی به‌ڵام هه‌ر ده‌یڵێمه‌وه! گوێبگره له ئاوازه‌که‌و دواتر له من به‌خته‌وه‌رم به‌وه‌ی ماوی، بای خه‌زان هه‌ڵینه‌وه‌راندوی هه‌ر له‌سه‌ر په‌یمانی جاران ، به‌ندی دڵ هێزی هه‌ناوی گه‌ر ڕۆژێ ویستت بێیته‌وه، وه‌ڵامم لێ بگێڕیته‌وه گلێنه‌م ده‌که‌م به‌و ڕێگه‌یه‌ی به‌سه‌ریا ده‌گه‌ڕێیته‌وه. 01:26 - 27.9.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||