| تەوار |
لە چاوەڕوانی گەڕانەوەداههستی به ئازاری سه‌ری ده‌کرد ، گوێی لێ بوو دایکی به ده‌نگێکی نزم وتی کچم دره‌نگه مه‌کته‌به‌که‌ت! تا ده‌هات ئازاره‌که‌ی زیاد ی ده‌کرد، ئازارێکی ناوازه به سکیدا پێچی ده‌دا، هه‌ستی ده‌کرد به‌رچاوی ڕه‌ش ده‌بێت. هێنده‌ی بۆ کرا وتی ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ نه‌توانم بچمه‌وه دایه! ئه‌و یه‌که‌م منداڵی دایکی و دوا منداڵیشی بوو. ئه‌وکاته‌ی ئه‌م 6 ساڵ بووه باوکی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی کردووه، ئه‌مان لای ماڵی باپیری ماونه‌ته‌وه، و باوکیشی له چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدا 8 ساڵی تێپه‌ڕاندووه و نه وه‌ڵامی هه‌یه و نه‌ده‌شتوانێت بگه‌ڕێته‌وه لایان! بۆ دایکی قورسه په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ به ته‌نها و له چاوه‌ڕوانی هاوژینییدا. له چاوه‌کانیدا هه‌ست به‌وه ده‌کرا . به‌ڵام هه‌رگیز بۆ ساتێکیش ، ئه‌و سکاڵای له به‌ختی خۆی نه‌ده‌کرد هه‌میشه دڵنه‌وایی کچه‌که‌شی ده‌کرد تا بتوانێت له چاوه‌ڕوانکردنی باوکی‌دا ئارام بێت. زۆرکات که ته‌نها ده‌بوو ، کچه‌که‌ی لا نه‌ده‌بوو ئه‌وقسه‌یه‌ی کچه‌که‌ی ده‌هاته‌وه به‌ر گوێ که ڕۆژێک به‌ده‌نگی به‌رز وتبووی : من بێ ئومێد بووم له گه‌ڕانه‌وه‌ی باوکم و له یه‌کگرتنه‌وه‌مان؟ ده‌ترسا له‌م قسه‌یه که کچه‌که‌ی کردبووی. ..... خۆشی نه‌یده‌زانی ترسه‌که‌ی له چیه‌وه‌یه، له نا ئومێد بوونی کچه‌که‌یه‌تی یاخود له چاوه‌ڕوانیکردنه‌که‌ی. هه‌رکوامیان بێت بۆ ئه‌م مایه‌ی گرنگی دان و خه‌م بوو، که نه‌یده‌زانی چۆن و چی وه‌ڵام باته‌وه بۆیه هه‌میشه له دووی وه‌ڵامێکی واده‌گه‌ڕا که بتوانێت کچه‌که‌شی ڕازیکات و له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕاستیشه‌وه نزیک بێت. دڵی هه‌ر لای قسه ی ئه‌و کتێبه بوو که ووتبوی سه‌یره ژیان هه‌رگیز به‌و ئاڕاسته‌دا ناڕوات که‌ئاره‌زوو ده‌کرێت و هه‌میشه‌ش ده‌بێت بێده‌نگی هه‌ڵبژێت . هه‌میشه ده‌یووت، سه‌خته له‌هه‌مان کاتدا ژن بوون و دایک بوون و ته‌نها بوون ، چ سه‌خته چ ....... هه‌ر کاتیش قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوژینی ده‌کرد دڵنیاتر ده‌بوو له به‌رده‌وامی زیاترچاوه‌ڕوان بوونی. 13:18 - 30.9.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||