|
دره‌نگمه‌و وا چاوم له تامه‌زرۆی بۆ بینینت پڕ ئاو بووه، تۆ پێم بڵێ یه‌كه‌م جار سه‌ردانی كوێت بكه‌م، باخی گشتیت یان قه‌یسه‌ری و بازاڕه‌كانت یان پیاسه‌ی شه‌قامی لای ئێوارانت یان هه‌ر به سه‌رپێوه مه‌رحه‌باییه‌كی گۆران بكه‌م و بڵێم (كام تاسه ،كام مه‌یل،كام چاوه‌ڕوانی ته‌لیسماوییه وه‌ك هی دڵداری) خۆ دوای ئه و‌یش به په‌له به‌لای پیره‌مێردا ڕه‌ت ده‌بم و ده‌ڵێم ئه‌مه‌ت له‌بیر ماوه؟ ( به‌ڕۆژ زوڵف بێنیته سه‌ر ڕوو، ئه‌ڵێن هاواره ڕۆژگیرا، به شه‌و ڕوی ده‌ركه‌وێ موژده ئه‌ده‌ن وا جه‌ژنه مانگ گیرا) دوای ماڵئاوای له‌ویش ده‌چمه حزوری مه‌حوی و بۆی ده‌ڵێمه‌وه( مه‌گه‌ر تۆ عه‌رزی حاڵم كه‌ی له كن یار ، قه‌ڵه‌م ساخی قسه من نیمه یارا) .. ده خۆت بڵێ! له كوێوه ده‌ست پێبكه‌م؟؟ بۆ من هه‌ر یه‌كه‌و له‌وی دیی جوانتر و پڕ یاده‌وه‌ریتره.. ده‌مه‌وێ گه‌ر بگه‌مه‌وه لات ئه‌م جاره‌یان هێنده بۆنی سینه‌ت هه‌ڵمژم ئه‌ی شار تا كۆڵانه‌كان دێنه گۆ، هێنده‌ش پرچی دره‌خته‌كانت بئاڵۆزكێنم تا باڵنده‌كان بكه‌ونه فڕین. كه بیرتده‌كه‌م خوایه، هێنده‌ی بیرم بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می منداڵی. دڵم هێنده په‌له‌یه‌تی تا بگه‌مه‌وه لات خۆ هه‌ر ده‌ڵێی تازه و یه‌كه‌م جاری عاشقبونمه ئه‌و ده‌مه‌ی به تۆم وت خۆشم ده‌وێی. شار تۆ قه‌ت بیر له‌من ده‌كه‌یته‌وه؟ قه‌ت به خۆت ده‌ڵێێ كچێك هه‌بوو هێنده عاشقی ئێواره‌و هێنده دۆستی به‌یانیم بوو كه ڕومه‌ته‌كانی وه‌ك هه‌تاوو دڵی وه‌ك لاولاو به باڵای مندا هه‌ڵده‌چوو.
23:37 - 6.3.2008
-
کۆمێنتی بێ‌ناو
دەستەکانت خۆش . دەزانیت گڕی لاوانەوەت لە جگەرم خزاند. دە ڕێم بدە با منیش بۆ شارەکەم بگریم .
بە کوێتا بەیتێک بڵێم و بە کامە لەرەی قوڕگم حەیرانێکت خۆشناوەتیت بۆ بڵێم؟ لە گەڵ کامە بلوێری شوان‌دا بە قەتارێکی گەرمیانەوە بتلاوێنمەوە؟ شار ئەی نەرمترین هێلانەی بوون ، ئەی غەزەلی خەمڕەوێن ، بمبوورە کە وا خۆ ویستانە بەرۆکم بەردایت و دەستبەرداری برینەکانت بووم کە هێشتا قەتماغەیان نەدابوو . پاساوم هەرچییەک بووایە ، نەدەبوو لێگەڕێم درۆزنان خۆیان بە دڵسۆزت بزانن . نەدەبوو جێت بهێڵم و پاشان بۆ وێنەیەکت سەر بە هەزاران کون و کەلەبەردا بکەم تا بە دیوارێکی ئەپارتمێنەکەمدا هەڵت بواسم. دەزانیت هەتا یەکەم هەنگاوم نە نایە ئەودیو سنورەکەتەوە نەمدەزانی چەندەم خۆش دەوێێت ؟ تا یەکەم هەنگاویشم نەنایە ئەودیو باڵەخانەکانی دایکی نیشتیمانیشەوە نەمدەزانی کە تۆ دڵ و بزوێنەری بەدەنمیت و نیشتیمانیش مێشک و کاسەی سەرمە. شار لێم ببوورە . بمبوورە و لە گەڵ یەکەم هەنگاوی هاتنەوەمدا لە ئامێزی گەرمتم بگرەوە ، شار ڕێم پێ بدە با لەسەرەوە تا خوارەوت بلێسمەوە . ڕێم پێ بدە با سەرم لە ڕۆژهەڵاتت نێم و پەلە شلبووەکانم لە ڕۆژئاواتدا هەڵبخەم تا ساتێک ماندوێتیان بڕەێتەوە . ئای کە میهرەبانیت شارەکەم، ئای کە شۆخ و نازداریت سلێمانییە ڕەنگینەکەم.
نه‌ناسراو - 12:05 - 30.3.2008
كه له شار گه‌ڕایته‌وه
تكایه .....
كه له شار گه‌ڕایته‌وه له‌گه‌ڵ خۆتدا ،
به‌شی ئینجانه‌یه‌ك پیاسه‌م له‌م شوێنانه بۆ بچنه‌وه :
قه‌ره‌باڵغی چیرۆكێكی به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره ،
سه‌ره‌وخواربونه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی دێڕێكی جاده‌ی كاوه ،
ژماره‌ی شیشه‌كانی په‌خشانێكی باخی گشتی ،
شیعرێكی قه‌ره‌باڵغی جاده‌ی مه‌وله‌وی،
یه‌ك عه‌لاگه‌ی پڕ موسیكی هاوار هاواری میوه‌فرۆشێكی داره‌سوتاوه‌كه و،
نازی گۆران و عه‌شقی نالی و كۆپله‌یه‌كی گه‌رمی بێكه‌سم بۆ بهێنه.
كه هاتیه‌وه له‌گه‌ڵ خۆت باوه‌شێك وه‌ستانی به‌رده‌ركی سه‌رام بۆ بهێنه ،
توره‌كه‌یه‌ك پیاسه‌ی سه‌هۆڵه‌كه و
نه‌رمه هه‌وایه‌كی تێكه‌ڵ به دووكه‌ڵی برژانی دڵی عاشقانی سه‌رچنارم له‌گه‌ڵ خۆت بۆ بهێنه،
له پاڵ تاڤگه‌كه‌یا هه‌ڵپه‌ڕكێ جێماوه‌كانی زه‌ماوه‌ند بچنه‌وه و
زمانی عه‌شقی كه‌ناریه‌كانیم بۆ لێكبده‌ره‌وه، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆی مێژویدا ده‌نگ و باسێكی بنوسه‌وه.
به كتێبه تۆزاویه‌كانی سه‌ر شه‌قام بڵێ زۆریان بیرده‌كه‌م.
له‌سه‌ر سینی گوڵه‌به‌رۆزه فرۆشێك نه‌ختێ ناوكی سوێرم بۆ بهێنه،
له لای كۆنه‌فرۆشه‌كانی به‌رده‌م مه‌حكه‌مه هۆره‌ی ته‌نزیلاتێكم بۆ بهێنه.
به‌سه‌رهاتی دانیشتن و داستانی پاره‌كۆكردنه‌وه‌یه‌كی ناو پاسێكم بۆ بگێڕه‌وه ،
چاوی ته‌ماشایه‌كم بۆ پڕكه له وێنه‌ی سه‌وز و شین .
بایی دوو دینار پاقله‌م بۆ بێنه ، به‌س تخوا لیمۆ‌ندۆزی پێوه‌مه‌كه .
شوشیه‌ك بۆنم له قه‌ره‌باڵغی عه‌تری ئاڵه‌تی حه‌وزه‌وشكه‌كه بۆ پڕكه.
نازی خۆپێچانه‌وه‌ی پاروێك نانی گه‌رمم بۆ هه‌ڵبگره كه به ده‌وری كه‌بابێكا وه‌ك لاولاو خۆی لول ده‌كا
ده‌سكێ تور و كه‌وه‌ر و ته‌ڕه‌تیزه‌ی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی گۆرانیه‌كی لاكۆڵانم بۆ چه‌پك بكه.
به‌سه‌رهاتی مزره‌سێو و چواله و رێواسی ئه‌سحابه‌سیم بۆ بهێنه‌وه.
وێنه‌ی خرمه‌ی قه‌پێك خه‌یاری گوڵبه‌ده‌مم بۆ بگره.
به ئاڵوباڵو و كاهوو بڵێ حه‌زم لێیانه ،
به‌سته‌یه‌ك بنه‌گۆزروان و چاوبازه‌ی گۆیژه‌م بۆ هه‌ڵكه‌نه.
گه‌ر باخه‌وانه‌كه‌ی باخی گشتیت دی بیرت نه‌چی لێی بپرسه ، چی ده‌كاته بن ئه‌و گوڵانه وا بۆنیا رۆژه‌ڕێیه‌ك ده‌ڕوا ،
گه‌ر نهێنیه‌كه‌ی پێ وتی بیرت نه‌چی نه‌ختێكی بهێنه‌وه بۆ بن گوڵه‌كانی ئێره.
گه‌ر مناڵیمت دی پێی بڵێ: نه‌ده‌كرا ئه‌وه‌نده شه‌رمن نه‌بیت
وای ، حه‌زم له كاردوه تخوا كه گه‌رایته‌وه له‌گه‌ڵ خۆت بیهێنه.
Aram - 22:46 - 9.4.2008
|