| تەوار |
پایزه وڕکپایزه سڵاوێ له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی تۆز لێنیشتووی ژووره قه‌ره‌باڵخه بێ تۆکه‌مت لێبێت. ئه‌و ده‌مانه‌ی له سوچی کۆڵانێکی ئه‌وسه‌ری منداڵییه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه لات ، جگه‌له باوه‌شێک له وڕک وله ئامێزێک له گریه چی دیکه‌م لێ هه‌ڵناوه‌رێ. تۆش به‌ده‌م ته‌سبیحه‌که‌ی ده‌ست و ئه‌سته‌غفیروڵای وشه‌ته‌وه ئاسمانێک له نور و ده‌ریایه‌ک له به‌رائه‌تت لێ ده‌بینرێت. بیرتده‌که‌م، هێنده‌ی تامه‌زرۆی ئه‌م پایزه بۆ باران ، ئاره‌زوومه له باوه‌شت نه‌بمه‌وه . چ کامه‌رانه ئه‌و مورووانه‌ی له نێوان په‌نجه‌کانتدا گوزه‌رده‌که‌ن. به‌خیلیم به‌و سه‌رپۆشه دێت که ئێسته ده‌ستی له گه‌ردنت ئاڵاندووه، ده ته‌ماشایه‌کی ئه‌مدیوی په‌نجه‌ره‌که بکه، ئه‌ی ژنێک له ئاوه‌دانی. ئه‌ی تۆ. ده‌ک من بسوتێم و چرای دیوانی تۆ هه‌ر گه‌ش. 23:03 - 9.10.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||