| تەوار |
مانگی منشهو سکاڵای له مانگ هه‌بوو به‌ڵام نه‌یده‌زانی چۆن بیدرکێنێت په‌نای برده به‌ر ئاسمان بۆ درکاندنی ، گوایه چه‌ند شه‌وێکه ماڵی ئاسمانی ڕوناک نه‌کردوه. ناهه‌قی نه‌بوو بێ مانگ ئاسمان وه‌ک سه‌رپۆشه‌که‌ی سه‌ری دایه گه‌وره ڕه‌ش ده‌چوه‌وه. مانگیش به مه‌کرێکه‌وه له وه‌ڵامدا ووتی.. چیبکه‌م پێویستم به‌و خۆ دزینه‌وه‌یه‌ش هه‌یه. شه‌و دڵی نه‌هات هیچیکه بڵێ ده‌یزانی هه‌رچی بڵێ مانگ ، وه هه‌ر هۆیه‌کی هه‌بێت ئه‌م له‌وه زیاتر ناتوانێت زۆریی لێبکات، ئاخر دڵی ده‌له‌رزی له دووری ده‌یخواست هه‌موو کات مانگ به ته‌ختی سینه‌یه‌وه ببریسکێته‌وه. تا ئه‌میش هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ هه‌ڵمژێت و به نازه‌وه نه‌سیمێکی نه‌رم له ڕووی په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌کان بدات . تا هه‌موو خه‌ڵکی شار ناچار بن سه‌یری مانگ و شه‌و بکه‌ن چه‌ند له‌یه‌ک جوانن. سه‌یره که‌یف و ئیره‌یشی به‌وه ده‌هات که گوێی لێده‌بوو ، دڵدارێک به دڵداره‌که‌ی ده‌گوت .. ئه‌ی مانگی من.!! ئاخر که‌م نیه خاوه‌نی خۆشه‌ویستێک بیت که زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کان شته نازداره‌کانیانی پێ به‌راوردبکه‌ن. ده من شه‌و و تۆ مانگی من ، له ئاوابوونتدا ئاوڕێک. ...
23:12 - 13.10.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||