| تەوار |
باوکێکی ترئه‌و ساته‌ی که ده بوو ماڵه که به‌جێبهێڵێت و جانتای پڕ له نهێنیه‌کانی له‌گه‌ڵ خۆی بپێچێته‌وه‌ه، نه‌یده زانی واده‌بێت ، باوه‌ڕیشی نه‌ده‌کرد تا ئه‌و ساته‌وه‌خته، سه‌یربوو هه‌میشه وایده‌زانی باوکی زۆر دڵ ڕه‌قه ، ئاخر ناهه‌قیشی نه‌بوو ئه‌م هێنده له‌گه‌ڵ باوکی نه‌دوابوو تا بزانێت وایه یا نا. هه‌میشه ئه‌و ساتانه باوکی ده‌بینی که له ئیش ده‌گه‌ڕایه‌وه و ئه‌م په‌رداخێک ئاو یاخود جلی ماڵه‌وه‌ی بۆده‌برد تا خۆی بگۆڕێت. نه‌ی ده‌هێشت یاخود نه‌یده‌وێرا کارێک بکات که باوکی بێته قسه له‌سه‌ری، هه‌میشه بێده‌نگی له گفتوگۆ و له ڕاده‌ربڕیندا ده‌نواند. ده‌ترسا شتێک بڵێ و وا نه‌بێت که باوکی ده‌یه‌وێت بۆیه هه‌میشه گه‌ر پرسیاریشی لێبکردایه ده‌یوت باوکه خۆت باشتری لێده‌زانیت یاخود خۆت چۆنت پێباشه باوابێت. که‌م نه‌بوون ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که تێیدا ته‌ماشاکه‌رو هاوارکه‌ربوو، کاتێک که ده‌بووه شه‌ڕ ، باوکی به‌ده‌نگی به‌رز ئه‌وه‌ی بۆ وتن نه‌ده‌شیا پێی ده‌وتن. گه‌ر منداڵه‌کانیش شتێکیان بکردایه به‌دڵی نه‌بوایه ئه‌وا هه‌ر دایکی بوو مه‌راقه‌کانی بۆ ده‌مایه‌وه سه‌رباری ئه‌وانه‌ی خۆی. بۆیه هێنده‌ی ده‌یویست دایکی توشی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌بێت هێنده به‌ته‌نگ خۆیه‌وه نه‌بوو که باوکی لێی توڕه‌ده‌بێت یا نا . هه‌میشه له‌و ڕۆژه‌ده‌ترسا که خوازبێنیکه‌ری بێت وباوکی له‌به‌ر چاویاندا ئه‌م بشکێنێته‌وه یاخود له دایکی توڕه‌ببێت بۆیه هه‌ندێ کات ئاواتی ده‌خواست یا باوکی باش ببێت یاخود خوا گرێی به‌ختی نه‌کاته‌وه. دایکی زۆربه‌ی کاته‌کان که ته‌نها ده‌بوون قسه‌ی بۆ ده‌کرد و دڵنه‌وایی ده‌کرد : کچم باوکت که‌سێکی باشه خه‌تای خۆمانه به‌دڵی ئه‌و ناجوڵێینه‌وه، به‌خوا پیاو هه‌موویان وان ، ئه‌م باشه‌که‌یانه! ئه‌ی ئه‌گه‌ر قومارچی‌بوایه یا عاره‌ق خۆربوایه و هه‌موو شه‌وێک به‌سه‌ر خۆشی بهاتایه‌ته‌وه‌و گه‌ڕه‌کی لێ به‌خه‌به‌ربهێناینایه چیمان بکردایه. ئه‌بێ شوکوری خوابکه‌ین به‌س نیه وانییه نه‌شی ده‌ویست قسه‌یه‌کی وا‌بکات که دایکی زیاتر ئازار بدات بۆیه له کورتی ده‌یبڕییه‌وه و باسه‌که‌ی ده‌گۆڕی تا دایکیشی هێنده له خه‌یاڵی قسه ناخۆشه‌کانی باوکی‌دا نه‌بێت، هه‌رده‌م له‌و خه‌یاڵه‌دابوو وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی وه‌ر نه‌ده‌گرت که‌له خۆیی ده‌کرد ، ئه‌ی هاوار ئاخر خراپی ئێمه چییه؟ بۆچی کوامیان زیاتر سه‌رنج ڕاکێشه‌رترن،خه‌ڵك گوێ له وشه‌ی ناشرینی سه‌رخۆشێک بگرێت یا که‌سێکی ئاسایی؟ ئه‌و ڕۆژه‌ی هاتنه داوای و ڕازیبون بیده‌ن به شوو ، باوکی زۆر گۆڕا وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێێت باوکی ئه‌م ڕۆشتبێت و که‌سێکی تریان له‌جێگه‌ی دانابێت. ئه‌و ڕۆژه‌ی که ویستیان به‌بوکی بیبه‌ن وبیگوازنه‌وه، به‌یانیه‌که‌ی زوو باوکی هه‌ستا تا بچێته ده‌ره‌وه ناکرێت پیاو له‌وکاتانه‌دا له‌ماڵ بێت. بۆیه زوو وه‌خه‌بار هات و چوه سه‌ر سه‌ری و به‌تانییه‌که‌ی له‌سه‌ر لا‌داو که‌وته قسه‌کردن: کچم من ویستم باوکێکی باشبم ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا تۆش کچێکی باش، به‌ڵام ده‌زانم من نه‌متوانی وابم که ده‌مه‌وێت. ئه‌وه‌ی کردم خۆم نه‌بووم ، ده‌کرێت لێم ببوریت، تا به‌ر له‌وه‌ی له‌ماڵه‌که‌ی خۆمان بچیته ده‌ره‌وه........به‌ده‌م ئه‌م قسانه‌و سه‌ردانه‌واندنی بۆ ماچکردنی ناوچه‌وانی و فرمێسک و زبریی ڕیشی زوو به‌ئاگای هێنا. پڕ به تاسه‌ی خۆی بۆ ئامێزی باوکی باوه‌شی پیاکرد ، وای هه‌ست ده‌کرد خه‌وده‌بینێت ، خۆ گه‌ر خه‌ویشبوایه ئاسوده‌یی پێ‌ده‌به‌خشی، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ڕاستیبوو. 01:10 - 17.10.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||