| تەوار |
ئەم بەیانیەهێندە نایاب بوو ئەم بەیانیە ئیرەیم بەخۆم دەبرد چون ڕێبوارێکی ئەو شەقامەم کە بۆنی باران و فەرش ڕێژ بە گەڵا لە نێو چاوی پڕ لە نیگای ڕێبوارانی وەک مندا گۆرانی بۆ ڕۆژێکی نوێ دەڵێت. گزنگی هەتاوێکی پایزی لەدووای تاوە بارانێکی بێ با، لەنێوو گەرمی هەناسەی موسافیرە گەنجەکانی ئەو دەڤەرەدا. چی لەودیمەنە قەشەنگترە؟ ئارەزووم بوو نەگەمە شوێنی مەبەستم و ڕێگەکەم هێندە دوور بێت کە هەست بەوە نەکەم وێستگەیەکم هەیە و دەبێت لێی ڕاوەستم! سەیرە ئەم سروشتە هەر وەرزەو بە نواندنی ڕەنگێک و بۆنێک و گوڵێکی عیشوەو نازی خۆیمان پێدەفرۆشێ. وای لەمنی کڕیاری هەژار، دەبێت چی شکبەرم جگە لە نیگاو تێڕامان و هەڵدان بەباڵای وەرزەکانیدا. دەی گەر لەوە زیاترت لێم دەوێت من نیمە . دە وابکە هەردەم گۆرانیم لەسەر زاربێت. وابکە لە سەوزیتدا ڕەنگم لێبچۆڕیت و لە گەڵ بات سەما، ئاگردانم بەفر و گەر بۆ بارانیشت دەپرسیت ئەوە مەلەی ناخم لەگەڵ بکا. دە ئەی تۆ ، ئەی سرووشت ئەی ئاسمانێک لە نهێنی و دەریایەک لە بەخشندەیی ، فێرمکە بتوانم لەگەڵت هەنگاو بنێم.
13:13 - 18.10.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک دهسپێک زانیاری ئهرشیڤ
گهڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابهتهکانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سهردانهکان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||