| تەوار |
چەژنانەنازانم چه‌ندی ماوه بۆ جه‌ژن ، به‌ڵام به بێزارییه‌که‌مدا ده‌زانم که زۆری نه‌ماوه. جاران که منداڵ بووم ئاره‌زوم بوو زۆر زوو جه‌ژن بێت و زۆر بخایه‌نێت، که‌چی ئێسته نه‌ک ناخوازم بێت به‌ڵکه خوازیارم ناویشی نه‌بیستم . جه‌ژنی ئێستا‌م له‌بری جه‌ژنانه و گه‌ردن ئازادی که پڕ بووله باوه‌شی گه‌رمی دایک وجه‌ژنانه‌ی باوکم ، له‌م دووره‌وه ده‌که‌م یادیان . ئێستا هیوا ده‌خوازم که زه‌مه‌ن بگه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه بۆ سه‌رده‌مێک که منداڵێکی سه‌وزه‌ڵه‌ی قژ ئالۆزکاوی نه عاقڵ و نه هاربووم . ئه‌و ده‌مانه‌ی ده‌که‌وتمه بیانوو گرتن له‌دایک و باوکم . ئه‌و به‌یانیانه‌ی جه‌ژن که به هه‌ڵمی چێشت و قرچو هوڕی ڕۆنی دایکم و دڵه ڕاوکێی خۆم بۆ هاتووهاواری جه‌ژن سڵاوم له ڕۆژێکی نوێده‌کرد. بیرمه به‌ر له‌هه‌ر شتێک دایکم ده‌هاته سه‌ر سه‌رم و به ده‌نگه نه‌رمه‌که‌ی خۆی ده‌یگووت : گوڵی دایه جه‌ژنت پیرۆز ، هه‌سته نانه‌که‌ت بخۆ باوکیشم دوای هاتنه‌وه‌ی له مزگه‌وت و نوێژی جه‌ژن ده‌که‌وته ماچکردن و دانی جه‌ژنانه‌ی خۆی . چه‌ند جه‌ژن بوون ئه‌و جه‌ژنانه. ئای که تامه‌زرۆی دانیشتنێکی سه‌ر سفره‌ی گه‌رمی جه‌ژنتانمه. . . بیرتان نه‌چێت جه‌ژنانه‌م هه‌ر لێتان ده‌وێت. جه‌ژنانه‌ی ئه‌م جاره‌م پڕ به گوێکانی خۆم گوێم له ئاوازی ده‌نگی دایکم و هێنده‌ی توانای سییه‌کانم هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ی باوکم. هه‌ر هێنده هیچی دیکه‌م لێتان ناوێ. نا هیچی دیکه. 16:34 - 21.10.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||