| تەوار |
دابەزینلە پاسەکەدا له ته‌نیشتییه‌وه دانیشتبوو، هه‌ندێ جار له په‌نجه‌ره‌ی پاسه‌که‌وه چاوێکی خێرای ده‌گێڕا به دیمه‌نی ئه‌و مرۆڤه‌ی له ته‌نیشتیه‌وه دانیشتوه و ته‌نها چه‌ند په‌نجه‌یه‌ک سنوری نێوانیانه. که‌چی هه‌ست به دورییه‌ک ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌ند قاڕه‌یه‌ک له نێوانیاندا بێت. ئه‌ویش وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌و دونیایه‌ی ئه‌مدا نه‌بێت زوو زوو لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌که‌ی ده‌ستی هه‌ڵده‌داته‌وه . ئیره‌ییه‌کی زۆری به‌و کتێبه ده‌برد که له نێوان ده‌سته‌کانیدا وه‌ک مندالێکی خرپنه بزه‌ی ده‌هات. له تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ی بزانێت ناوی کتێبه‌که چیه ، خوازیاری ته‌نها وه‌ستانێکی له‌پڕی پاسه‌که‌بوو. به‌ڵام که‌ی ئه‌وه‌ی مرۆڤ ویستویه‌تی به ئاسانی بۆی ده‌سته‌به‌ر بووه، هێنده‌ی نه‌زانی زه‌نگی دابه‌زینی پاسه‌که لێیداو ئه‌و مرۆڤه‌ی ته‌نیشتی که‌وته خۆ کۆکردنه‌وه ! چه‌ند سه‌یره بۆ نه‌ده‌بوو ئه‌و ڕێگه‌یه هێندێک دوورتربوایه. چوو و ته‌نها وشه‌یه‌کیشی له‌گه‌ڵ نه‌درکاند.. 13:39 - 8.11.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||