| تەوار |
دارعەمودبهدهم چاوه‌ڕ‌ڕوان کردن له‌به‌ر باران و له تاریکی شه‌ودا له سوچی کۆڵانێک که گڵۆپی دارعه‌موده‌که‌ی له‌ژێر نه‌رمه‌ی ئه‌و بارانه‌دا جوانترین خه‌یاڵ و ووره‌ی زیاتری چاوه‌ڕوانی پێده‌به‌خشی. به‌رگی ڕه‌شی شه‌و و کزی گلۆپی کۆڵانه‌که و ده‌نگی باران، بونه کێشانی گیانی جگه‌ره‌یه‌ک ، تاو ناتاوێک تێکه‌ڵکردنی دوکه‌ڵی جگه‌ره سه‌مایه‌کی ته‌ڕ له‌به‌ر باراندا ده‌کاو ده‌توێته‌وه و تێکه‌ڵ به‌باران ده‌بێت. له چاوه‌ڕوانی هاتنی یاردا تا بێت دڵی په‌له‌تر لێده‌دات. ئه‌وه مه‌لا عومه‌ری دراوسێتان دوای داخستنی مزگه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌لاتدا تێپه‌ڕده‌بێت و چه‌ترێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه تا باران ته‌ڕی نه‌کا، به‌ده‌م ڕۆشتن و ده‌نگی پێی له‌نێو جۆگه‌له‌ی ئاوی باراندا سڵاوێکت لێده‌کاو تێپه‌ڕده‌بێت. تۆش به‌ده‌ست و ده‌م وه‌ڵامی سڵاوه‌که‌ی ده‌ده‌یته‌وه و هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوه‌که‌ی مه‌لات به‌رزکرده‌وه دایناگری و به هێواشی دڵۆپه بارانه‌کانی ناوچه‌وانتی پێده‌سڕی و ئینجا دایده‌گریته‌وه. پێت سه‌یره ئاخر ئه‌و پیاوه به‌شێک له‌ته‌مه‌نی خۆی له‌ماڵی خوادا به‌سه‌ربردوه‌و داوای پاکبونه‌وه له گوناهه‌کان ده‌کات، که‌چی ئاماده نییه له‌به‌ر باراندا گوزه‌ربکا!! بیرده‌که‌یته‌وه ئه‌وه بۆ دیار نه‌بوو، ته‌ماشایه‌کی سه‌عاته‌که‌ی ده‌ستت ده‌که‌ی و له دڵی خۆتدا ده‌ڵێیت ئێسته کاتی خۆیه‌تی ده په‌یدابه . نازانی دێت یا نا به‌ڵام هه‌ر چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ی. بیر ده‌که‌یته‌وه گه‌ر بێت ده‌بێت به باران ته‌ڕبوبێت ؟ ئه‌ی گه‌ر ته‌ڕبوبوو، ده‌توانم ئاونگی سه‌ر گۆنا و شه‌ونمی پرچی بۆ بسڕمه‌وه؟ دڵت خه‌یاڵێکی سه‌یر داگیری ده‌کا ده‌مێک ئاره‌زوو ده‌که‌ی چی زوتره په‌یدابێت ، که‌چی هه‌ر دوای ئه‌وه دڵت ده‌ڵی با نه‌یه‌ت!! له گه‌ل ئه‌م خه‌یاڵ و دڵه‌ڕاوکێیانه‌ده تارماییه‌ک له‌وسه‌ری کۆڵان سه‌رنجت ڕاده‌کێشێ، ده‌خوازی ئه‌وبێت خۆ گه‌ر ئه‌وبێت ،،،،،، نا ئه‌و نه‌بوو بوکه‌که‌ی ماڵی عایشه خانه به‌ده‌م داخستنی ده‌رگه‌ی دره‌نگی شه‌وه‌وه و سه‌رێکی خێرای کێساوه‌ته کۆڵانیش.
باشبوو ئه‌و نه‌بوو ، دیسان خه‌یاڵه‌که !!! ئاخر گه‌ر نه‌یه‌ت ئه‌وه شه‌وێکیتر وشه‌کان دووئه‌وه‌نده و تێڕامانه‌که‌ن زیاتر و هه‌ناسه‌کان دووه ئه‌وه‌نده به‌ڕومدا هه‌ڵده‌کێشرێن. هۆڕینێکی ناساز ی سه‌یاره‌یه‌ک ده‌تخاته‌وه ژێر چه‌تری دارعه‌موده‌که و درێژه به چاوه‌ڕوانی به‌ر بارانت ده‌ده‌ی. 11:41 - 14.11.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||