| تەوار |
ختورەگەر بۆ ساتێک خەیاڵت کرد ئاسمان بتوانێت جێگە بە سینەی تۆ لێژکات ئەوە نابێ! کەوات هەستکرد شەو بێ ڕەشی چاوی تۆ بەر پەنجەرەم لێ بگرێ،، کەوابێ نە شەودادێ و نە پەنجەرەم بەڕویدا دەکرێتەوە. هات بە بیرتدا بۆ ساتێک چیمەن سەوزتر چوەوە لە دڵی تۆ ،، دوو دڵمەبە کە چوار وەرزی ساڵ پازیزبووە. گەر شنەی شەماڵی ئێوارە و نەسیمی سوبح ،، توانیبێتیان ختورەی بیستنی چرپەی هەناسەی تۆیان لا نەدرکاندبم ،، بێگومانبە لە ڕەشەبا زیاتر هیچی دی هەڵینەکردووە. گەر لە نیساندا دووکەڵی جگەرەی تۆ بەری ئاسمانی نەگرتبێ ،،، کوا هەوری فەقیر دەتوانێت وەک سەمای جگەرەکەی تۆ خۆی بنوێنێ. چەندین ساتە گوێهەڵدەخەم سەمفۆنییەک لە دەرگای بیستنم بدا و چاوەڕێی چونە ژوربکا،، دەی کوا ڕوخسەت جگە لەدەنگی گەرمی تۆ بۆ چیدیکە هەیە !؟
19:04 - 3.12.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک دهسپێک زانیاری ئهرشیڤ
گهڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابهتهکانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سهردانهکان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||