| تەوار |
ئاڵ وەک شەرابئێوارهیهکی تاریکی زستانی و کزه‌ی بایه‌کی هار، داره ڕووته‌ڵه‌کانی قه‌راخ شه‌قام و باخه‌کانی شاری بێزارده‌کرد. ده‌مێک بوو ئاره‌زووی مه‌ست بونێکی ده‌کرد که ئاسمان ته‌سک بنوێنێ بۆ فڕینی. به‌ده‌م سسته پیاسه‌یه‌کی ته‌نیایه‌وه تووله ڕێگه‌ی مه‌یخانه‌ی گرته به‌ر. پیاسه‌یه‌ک هێنده قه‌ره‌باڵ له قه‌ره‌باڵخیدا هه‌ستی به ته‌نهایی ده‌کرد. ساقی هات و داوای شه‌رابی سوور لێکرد، کاتێک ساقی و شه‌راب پێکه‌وه ڕووه‌و مێزی هه‌نگاویان ده‌نا له بری هه‌ر هه‌نگاوێک به‌ره و ڕووی ، وای هه‌ستده‌کرد بۆ دواوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه. هێنده‌ی په‌له بوو تا شه‌راب بگاته سه‌ر مێز و گوێبیستی وته‌ی ساقی بێت، هه‌ناسه‌شی له خۆی ڕاگرتبوو! ڕه‌نگی ئاڵی شه‌راب هێنده‌ی تر په‌رێشانی کرد. ئه‌وه ڕه‌نگی لێویه‌تی دوای ماچ کردنێکی زۆر... یا ڕه‌نگی کراسه‌که‌یه‌تی....... تیامابوو له خواردنه‌وه و تێڕامانی ئاڵی شه‌رابدا. ده‌یویست که‌مێک خه‌یاڵی سافبکا به‌ڵام وادیاره وانابێت. بۆیه گه‌ر شه‌رابه و گه‌ر ئه‌و ، ده‌یخۆمه‌وه. خۆ گه‌ر ئه‌و بێت و ئه‌و نه‌بێت وه‌ی به حاڵی! نه‌یده‌زانی کوێی پێکه‌که‌ی بگرێت تا جێگه په‌نجه‌ی ڕه‌نگی شه‌رابه‌که‌ی لا ناشرین نه‌کات. ئاخر ناکرێ تاوانه هه‌ر ڕه‌نگێکی تر تێکه‌ڵ ڕه‌نگی شه‌راب بکرێ. چه‌پڵه‌یه‌کی بۆ ئه‌و گۆرانیه لێیا، که له مه‌یخانه‌که‌دا لیده‌ده‌را..... ئای ئه‌وه چی بوو!!!!! پڕژی ئاڵی شه‌راب به‌سه‌ر مێزدا ورشه‌ی په‌رش بوو. * ( ساقیا ده‌ستم به‌دامانت تاوه‌کو سه‌رخۆش ئه‌بم ، تا له هۆش خۆم ئه‌چمه‌وانێ و جارێکی تر بێ هۆشئه‌بم،، زۆر بێهۆشن ئه‌و که‌سانه‌ی وا ئه‌زانن من به مه‌ی، ڕه‌ش ئه‌بێت دوو تویی ده‌رونم، یاخود پێی نه‌خۆش ئه‌بم،،،،) 17:34 - 7.12.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||