| تەوار |
بە ئەسپاییههم هێلانه‌م هه‌یه هه‌م یاریش یار چ یار .... چنار گۆرانی بۆ به‌ژنی ئه‌ڵێ ، هه‌تاو شه‌رم له گزنگی چاوی ده‌کات ، له هه‌ڵهێنانی به ڕووی به یاندا. که‌ناری گوێگری چریکه‌ی بێت. شاخ به‌رزی له ووره‌ی وه‌ربگرێ. ئاسمان کوا فراوانه وه‌ک خه‌یاڵی ئه‌و؟ شه‌کر که‌ی ده‌توانێت به‌لای گوفتاریدا گوزه‌ربکا؟ کوا باران وه‌ک هاتنی ئه‌و ده‌روون پاراو ده‌کا! کوامه هێزه، وه‌ک هاتنی وی ده‌توانێت ته‌زوو به دڵ و جه‌سته ببه‌خشێ. چ تینێکی گه‌رمی، هێنده‌ی نزیکی له یار داخم ده‌کا! کوامه هێزه، ده‌توانێ وه‌ک ڕاکێشانی چاوی بۆ لای خۆی په‌لکێشمبکا. چ خێراییه‌ک ده‌گاته پێوانه‌ی خێرای تێپەڕ بوونی ئەو ساتانه‌ی پێکه‌وه‌ین!
16:35 - 15.12.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||