| تەوار |
تەڕ تەڕ تا وشک بوونبەدەم بڕیینی ڕێگەوە چاوەکانی تەماشایی ئەو ڕێگەیەی دەکرد کە بەسەریدا تێدهپهڕی بێ دیقهتدان له دهوروبەر. دەستێک باڵی چەپی گرت، و ڕووی وەرگێڕاو چاوەکانی بەرەو ڕووی کردەوە. ئەوە دیار نیت؟ بۆ وا خۆت ون کردوە، وانابێ. خۆت لەچی دەشاریتەوە بۆ دەتەوێت بەم خۆ شاردنەوەیەچی بڵێیت ! هاوڕێ وانابێ. خۆشم نازانم چیم دەوێت یان دەمەوێت چی بڵێـم ، هێنده دهزانم پێویستم بەو خۆ ون کردنە هەیە گەر لەگەڵ خۆشم بێت. هەندێ کات خۆ دزینەوە لە ڕوداوەکان ڕەنگە بیرێکی کەو ڕوانینێکی تر ببەخشێت بۆ درێژەدان . ئاخر بەرگە گرتن لەم بەستەڵەکی هەستەدا ئاسان نییە ورەی دەوێت. دەزانم ئەوەی بوو ههر وا ئاسان نەبوو، بهڵام ئەی چۆن دەتوانی لەو پێشانگا بێ ڕەنگەی ژیاندا تابلۆیەک بنەخشێنی تا بیسەلمێنی تۆ هەم هەیت و هەم بە ڕەنگەوە وەڵام دەدەی. سوپاس هاوڕێ.... بەڵام ئەوەی چاوەڕوانیم نەدەکرد، ووردکردنی ئەو شوشە بلوریەبوو کە لە هەستی خۆم دروستکردبوو تا گوڵی نیگای تێدا دانرێت . نەک بە دارێکی ئاسایش نهشوبهێنرێم که چۆن پایز زەفەر بە ڕوکەشی دەبات و ڕووتی دەکات ، کەچی هەر کە بەهاری دیی وەک ئەوەی نە ڕۆژێک ئەم بێ بەرگی گەڵا بووەو نە وەرزێکیش هەیە بە ناوی پایز. هێندە تەڕ خۆی دەپۆشێت کە لە لێكترازانی هەر گەڵایەکی دەستەکان بە شیلەی سەوز تەڕدەکات. دەی دەتەوێت چی بکەی یا چی بڵێیت؟ ڕەنگە دوای ئەوە شتێکم نەبێت بۆ وتن بشێ جگە لەوەی کە دەبوایە هەر هیچ نەبێت، گەر خۆشمان بەرەو وشک بوونی هەست ڕێگە دەبڕیین، ئەوەمان لە یاد نەچووایە کە ڕابردوویەک ، دوێنێیەکی تەڕ تەڕمان هەیە بە یاد بە ڕەنگ ، بە باران. ئەرێ هاوڕێ بەس دەمەوێت ئەوە هەست بکرێ. ئەرێ بە ڕاست باران ئەشێ وشک بکا؟ دەریا تینوببێ؟ پەلکە زێڕینە ڕەنگ ونکات؟ ئێستا بێ ڕابردوو بێت؟ گەر وایە بەڵێن بێت دان بە وشکبوونەوەدا بنێم ، وشکبونەوەیەک کەبە زۆر بەسەرمدا دابڕڕاا. 17:17 - 19.12.2006 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک دهسپێک زانیاری ئهرشیڤ
گهڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابهتهکانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سهردانهکان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||