| تەوار |
نەچوم تا بێمەوە !!ڕۆشتم هاتم ، چوم گه‌ڕام، بینیم، بیستم . که‌چی نه‌چوم نه هات ، نه‌بوو نه‌مدی نه‌مبیست، که‌سێک هه‌ستێک، شوێنێک ئاوازێک، شیعرێک، دیمه‌نێک . نه‌بوو نه‌هات نه‌چوو نه‌مدی نه‌مبیست. هه‌ر بۆیه وا هاتمه‌وه و ڕووه‌و قیبله‌کات نوێژ داده‌به‌ستم . ئه‌م جاره ده‌خوازم له ئامێزت نه‌ترازێم و په‌نجه‌ت له پرچی ئاڵۆسکاوم نه‌بێته‌وه. بیرته‌هاوینێ له‌گه‌ڵ سروه‌یه‌کی شه‌ماڵیدا خۆت له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م هه‌ڵده‌سوی و کیبڕکێت بوو له‌گه‌ڵی، کێیه‌کتان له‌وی دی زووتر خۆی بگه‌یه‌نێته ژوره‌که‌م ، گه‌ردی شه‌ماڵ یاخود هه‌وای هه‌ناسی تۆ کوامتان به‌ر له‌وی دی بچنه نێو سینه‌م . یادت ماوه ئێواره‌یه‌کی زستانی ساڵ پێکه‌وه دوو موسافیری ڕێیه‌کی پرچ سپی بووین دونیا جگه له سپی هیچ ڕه‌نگێکی تری نه‌پۆشیبوو، له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێکماندا شوێن پێی ڕازێکمان تێیدا تۆمار ده‌بوو ، ئێمه‌ش وه‌ک دوو شێتی ئێواره‌یه‌ک زوزو ئاوڕێکمان بۆ دوای هه‌نگاوه‌کانی خۆمان ده‌دایه‌وه و قاقا به خۆمان و به و ڕێگه‌یه‌ش پێده‌که‌نین که نه‌یده‌توانی ڕازێکی ئێمه له‌گه‌ڵ نهێنیه‌کانی خۆی حه‌شاردا و دوای هه‌ر هه‌نگاوێکمان بۆی ده‌رده‌خستین و بێ منه‌تانه وای نیشانده‌یاین که گه‌ر ده‌تانه‌وێ عاشق بن ترسی ناوێ. عه‌شق وه‌ک تیشکی هه‌تاو وایه ناتوانرێت خه‌فه‌بکرێت. دێته یادت چه‌ند ساڵێک به‌ر له‌م ساته به‌یانیه‌کی به‌هاری، زۆر په‌له‌بووین بۆ گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانی شه‌و و پێناسه‌کردنیان بۆ یه‌کتری . خه‌ریک بوو من ده‌ستبکه‌م به گێڕانه‌وه و له پڕێکدا تیشکه گزنگی هه‌تاو وه‌ک میوانێکی قه‌شه‌نگی ناوه‌خته خۆی له‌سه‌ر مێزه که بینیه‌وه و به ئه‌سپای به‌ر له به‌یانی باش چرپاندی به ڕووماندا .. وه خه‌به‌ر بێن ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه و هه‌ستی ده‌که‌ن که‌ی خه‌و توانیویه‌تی بیبینێ. .. ده زوو بن قاوه‌یه‌ک ده‌مکه‌ن به گزنگ و شه‌کری ئامێزێتانه‌وه بیخۆنه‌وه.
01:40 - 30.1.2007 - ناردنی کۆمینت
|
ئاسمان تەنگە بۆ فڕینی تەوارێک ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ
گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - بیرمکردن - شار - بۆ هەموو ڕۆژەکانی ساڵ - ئەگەر ئەمزانی.. - ئێوارە - ئەم جارەش هاتمەوە - بەهار و خەزانی ئەزیزێک - نەچوم تا بێمەوە !! - کۆن و نوێ - . - تەڕ تەڕ تا وشک بوون - بە ئەسپایی - سروشتی تۆ - لەو دیو ڕق لێبونتەوە - وەی لێ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||